پرۆستات - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 7 مايو 2018

پرۆستات

پرۆستات چیه‌؟                          به‌شی یه‌که‌م 

پرۆستات ڕژێنه‌ گلاندێکه‌ له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤی نێرینه‌دا که‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ ده‌ردانی هه‌ندێ شله‌ و ئه‌نزیم که‌ بۆچالاکی  تۆو پێویستن

پرۆستات له‌ چی شوێنێکی جه‌سته‌دایه‌؟

پرۆستات ده‌که‌وێته‌ به‌شی خواره‌وه‌ی حه‌وز له‌ پیاواندا له‌ نێوان میزه‌ڵدان و بۆری میزدا،له‌ پشتیه‌وه‌ کۆلۆنه‌ و چوارده‌وره‌دراوه‌ به‌ که‌پسۆلێک له‌گه‌ڵ ده‌مار و مولوله‌ی خوێن
پرۆستات له‌ چی پێکهاتووه‌؟

پرۆستات له‌ دوو جۆر شانه‌ پێکهاتووه‌ : ماسولکه‌ و گلانده‌کان . ماسولکه‌ گرژی ده‌دات به‌ پرۆستات له‌ کاتی پێویستدا بۆ ڕژاندنی شله‌ و ئه‌نزایم و خۆراکی پێویست بۆ تۆوه‌کان 
گلانده‌کان ده‌ردراوه‌کانی پرۆستات دروست ده‌که‌ن که‌ پێویستن بۆ چالاکی تۆو

له‌ باری ئاسایدا پرۆستات قه‌باره‌که‌ی چه‌نده‌؟
پرۆستات له‌ دوای باڵغ بوونه‌وه‌ گه‌وره‌ده‌بێت به‌ جۆرێک که‌ له‌مرۆڤێکی پێگه‌یشتوودا ده‌گاته‌ ۲۰ گرام واته‌ به‌قه‌ده‌ر گوێزێک ده‌بێت

بۆچی گه‌ه‌وره‌بوونی پرۆستات کێشه‌ دروستده‌کات؟
له به‌ر هه‌لکه‌وته‌ی له‌ شوێنی مرۆڤدا گه‌وره‌بوونی پرۆستات ده‌بێته‌ ڕێگر له‌به‌رده‌م به‌ ئاسانی ڕۆیشتنی میز و دروستکردنی به‌ربه‌ستێک بۆ ده‌رچوونی میز له‌ له‌ش
به‌ڵام مه‌رج نیه‌ هه‌موو گه‌وره‌بوونێکی پرۆستات کێشه‌ دروستبکات بۆمان چونکه‌ ته‌نها قه‌باره‌ نیه‌ که‌ ده‌بێته‌ ڕێگر له‌ به‌رده‌م ڕێڕه‌وی میزدا به‌ڵکو گرژی ماسولکه‌کانی پرۆستات ده‌بێته‌ هۆی ته‌سککردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی میز به‌هه‌مان شێوه‌ی گه‌وره‌بوونی قه‌باره
‌ که‌واته‌ ده‌کرێت پرۆستاتێک گه‌وره‌ نه‌بێت به‌ڵام 


گرژیه‌که‌ی زیاد له‌ پێویست بێت.