پشکنینی فرمانەکانی گورچیلە و ڕێگاکانی پشکنینەکە بە ئامێری سپێکترۆفۆتۆمیتەر ......
Renal Function Test and Procedure.....
ئامادەکردنی// شاڵاو قەڵادزەیی
بریتی یە لە هەر سێ پشکنینەکانی یوریای نایترۆجین و کریاتینین و یوریك ئەسید، کە باسی هەریەکێکیان دەکەین و لەگەڵ باس کردنی پرۆسیجەری تێستەکە بە جیهازی سپێکترۆفۆتۆمیتەر......
یەکەم.....
Blood Urea Nitrogen
ئەم پشکنینە بۆ هەڵسەنگاندنی کاری گورچیلە و میزەرۆ دەکرێت کە ڕێژەکەی بەرز دەبێتەوە لە خوێن دا لە حاڵەتەکانی شکستی گورچیلە و تێکچوونی میزەڕۆ.
ڕێژەی ئاسایی....
Normal range: 7-48 mg/dl
ڕێگای ئیش کردن لە تاقیگە.....
Procedure.....
1 ml of R1 with 10 micro serum in a Tube after 10 minutes in room temprature then 1 ml of R2 after 10 minutes we are putting in Spectrophotometer in wave length // 600 nm.....
پشکنینی دووەم.....
S. Creatinine
ئەم پشکنینە زۆر وردتر و دەقیقترە بۆ هەڵسەنگاندنی کار و فرمانەکانی گورچیلە کە ڕێژەکەی بەرز دەبێتەوە لە کاتی سست و کەمی چالاکی گورچیلە وە بەردەوام ئەو پشکنینە پێویستە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرە و زەختیان هەیە......
Normal ranges: 0.4-1.2 mg/dl
3. S. Uric acid
ئەم پشکنینە بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە نەخۆشی گاوت یان نەخۆشی پاشاکانیان هەیە کە پەنجەی پێ کانیان ئەستوور دەبێت ئەم پشکنینەیان بۆ دەکرێت.
Normal range: 3.5 - 7.2 mg/dl
لە چ کاتێک دا پێویستە ئەم سێ پشکنینە بکرێت؟؟؟
هەرکاتێک دەم و چاو و قاچەکان ئەستوور بوون یان ڕێژەی میز کردنمان کەم بۆیەوە لە چاو جاران یان نەخۆشی شەکرە و زەختمان کۆنتڕۆڵ نەکراو بوو واتە بەرز بوو پێویستە دەست بەجێ سەردانی پزیشکی پسپۆر بکرێت، پزیشک بە پێی ئەنجامی ئەم پشکنینانە و پشکنینی تر وەکو سۆنار و سی تی سکان و ئورۆگرافی و بایۆپسی جۆری نەخۆشیەکە دیاری دەکات.
لە دوعای خێر بێ بەشمان مەکەن.....
ئامادەکردنی// شاڵاو قەڵادزەیی