ڤیتامین b12 - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 26 يونيو 2018

ڤیتامین b12

 فیتامین b12
ئایە ئەم فیتامینە کەم بکات لەلەشدا چی ڕوودەدا ؟
 ئایە مەترسیەکانی چین و سەرچاوەی ئەم فیتامینە چیە ؟

که‌می ڤیتامین ( B-12 )؛ حاڵه‌تێکی باو و فه‌رامۆشکراو : هۆکار و نیشانه‌ و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :

---- زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ڤیتامین ( B-12 ) که‌مه‌ و دووچاری کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌بنه‌وه‌ و زۆر جاریش ده‌ست نیشان ناکرێت یان دوا ده‌که‌وێت به‌ هۆی گرنگی پێ نه‌دان به‌ نیشانه‌کانیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نه‌بوونی زانیاری ده‌رباره‌ی ۰۰

هۆکاره‌کانی که‌می ڤیتامین ( B-12 ) :

۱--- ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌نها خۆراکی ڕووه‌کی ناخۆن ؛ یان گۆشت ناخۆن ، هه‌روه‌ها له‌ کاتی ڕیجیمی خۆراکی قورس بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بێ خواردنی بڕی پێویست له‌ سه‌رچاوه‌ خۆراکیه‌کانی ڤیتامین ( B-12 ) ۰ 
۲ --- به‌کارهێنانی ده‌رمانی دژی دڵه‌کزێ ؛ به‌ تایبه‌ت گرووپی (PPII ) وه‌ک ئومیپرازۆڵ و پانتاپڕۆزۆل : که‌ بۆ چاره‌سه‌ری قورحه‌ش به‌کاردێن ۰ 
۳ --- دوای ته‌مه‌نی ( ٥۰ ) ساڵ و له‌ خانمان دوای وه‌ستانی سووڕی مانگانه‌ .
٤٤ --- به‌کارهێنانی کۆمه‌ڵێک ده‌رمانی تر وه‌ک ؛ حه‌پی مه‌نع ، میتڤۆرمین ( گلوکۆڤه‌یج ) ، ڤیتامین سی ، حه‌پی ( Cholcine ) که‌ بۆ دا الملوک به‌کاردێت ، ده‌رمانی ( Aminosalcylicacid ) بۆ نه‌خۆشیه‌کانی هه‌وکردنی ڕیخۆڵه‌ به‌کار دێت ۰ 
٥ --- خواردنه‌وه‌ی کحول به‌ به‌رده‌امی ۰ 
٦٦ --- ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه‌ و به‌ باشی کۆنتڕۆڵ نه‌کراوه‌ ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ نه‌خۆشی تێک چوونی ه‌رگری له‌ش وه‌ک نه‌خۆشی گورگه‌ و کڕۆنز ۰ 
۷ --- دوای نه‌شته‌رگه‌ری بڕینی گه‌دده‌ که‌ بۆ چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی ده‌کرێت  ۰

نیشانه‌کانی که‌می ڤیتامین ( B-12) و ئاکامه‌ ترسناکه‌کانی :

۱ ـــ که‌مخوێنی ، هیلاکی و زوو ماندووبوون ، ئاوسان و سپی هه‌ڵگه‌ڕانی زمان ۰ 
۲۲ ـــ گێژی و تێک چوونی ته‌وازن ؛ زۆر جار به‌ نه‌خۆشی گوێی ناوه‌ڕاست ده‌ست نیشان ده‌کرێت ۰ 
۳ ـــ سڕ بوونی ده‌ست و قاچ و هه‌ست کردن به‌ مێروله‌کردنی ده‌ست و قاچ ۰ 
٤ ـــ شت له‌ بیر چوونه‌وه‌ و خه‌مۆکی و ئه‌لزه‌هایمه‌ر و شێت بوون ۰ 
٥ ـــ وه‌رینی قژ ۰ 
٦ ـــ که‌می کێش و دواکه‌وتنی گه‌شه‌ له‌ مناڵان ۰ 
۷ ـــ نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسقان ۰ 
۸ ــ زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووش بوون به‌ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ ۰ 
۹۹ ـــ دابه‌زینی کێش و سک چوون ( به‌ڵام هه‌ندێک جار قه‌بزی دروست ده‌کات )

سه‌رچاوه‌ خۆراکیه‌کانی ڤیتامین ( B-12) :

--- ته‌نها له‌ گۆشت و جگه‌ر و گۆشتی مریشک و په‌له‌وه‌ر و ماسی و هێلکه‌ و شیر و به‌رهه‌مه‌کانی هه‌یه‌ و له‌ خۆراکی ڕووه‌کی دا نیه‌ ۰

شێوازی ده‌ست نیشان کردنی و چاره‌سه‌رکردنی :

---- ئه‌نجامدانی فه‌حسی خوێن ۰ 
---- پێدانی ڤیتامین ( B-12)  له‌ ڕێگه‌ی ده‌رزی و حه‌پ و شرووبه‌وه‌ له‌گه‌ڵ زیاتر خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی ڤیتامین ( B-12) تێدایه‌ ۰ 
---- چاره‌سه‌رکرنی هۆکاره‌کانی که‌می ڤیتامین ( B-12) ئه‌گه‌ر بتوانرێت  ۰