میز بەخۆداکردنی مناڵ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 26 يونيو 2018

میز بەخۆداکردنی مناڵ

میز بەخۆداکردنی شەوان لە منداڵان  (التبول الليلي اللاارادي Nocturnal Enuresis)

زۆربەی مندالان لە تەمەنی ٥ ساڵی شەوان دەتوانن کۆنترۆڵی میزکردن بکەن واتە میز بەخۆدانەکەن، پێش ئەو تەمەنە میز بەخۆداکردن بە شەو بە ئاسایی دادەنرێت.بەڵام پاش  تەمەنی ٥ سالی لە ١٥-٢٠% ی مندالان لە کاتی خەوتن بە خۆنەویستانە خۆیان تەڕ دەکەن.

 چەند ھۆکارێک لەوانەیە ھۆکاربن وەک:

١-هۆکاری دەروونی:- وەکو لێدان و ترس و دڵەڕاوکێ، کێشە لە نێوان دایک و باوک، لەدایک بوونی مناڵێکی نوێ لەخێزانەکەی، چوونە قوتابخانە بۆ یەکەم جار، گواستنەوەی ماڵ لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر......

٢ـ دواکەوتنی پێگەیشتنی کۆنترۆلکردنی میزلدان ( میزلدانی شلە لەناو خەلک وا باوە).

٣-بچوکی قەبارەی میزلدان ( ئەو مندالانە لە شەو میزێکی زۆر دەکەن و زیاترە لە توانای میزلدان ). 

٤- خەوی گران ( ئەو مندالانە بە قوولی-بەگرانی- دەخەون و کاتێک میزلدانیان لە شەو پڕ دەبێت ھەستی پێناکەن و میز 

٥- ھۆکاری بۆماوەیی-جینی:-( واتە یەکێک لە باوان یان مندالاکانی تر وابوونە) . وە چەند ھۆکاری تریش.

ھەڵبەتە خۆتەڕکردنی شەوان فشارێکی دەروونی بۆ مندال و باوان درەست دەکات بەلام جێگای مەترسی نیەو لەگەل کات بەرەو چاکبوون دەچن و باش دەبن،
بۆ دەستنیشانکردنی ئەو حالەتانە پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ ئەوەی ھۆکارە ئۆرگانیەکان جیابکرێتەوە .

چارەسەرکردن:

١- پێویستە فشار نەخرێتە سەر مندال و سەرزەنشت نەکرێت.

٢- دوو سەعات پێش نووستن نابێت شلەمەنی زۆر بخورێتەوە.

٣ـ پاش سەعات ٣ دوای نیوەڕۆ ئەو خواردنەوانەی (کافاین)یان تێدایە نەخورێتەوە وەکو چا و قاوە و خواردنەوە گازییەکان. 

٤-منداڵەکە پێش نووستن دەبێت میز بکات.

٥-  دۆشەکی نووستنی تایبەتە کاتێک مندالەکە لەشەو میز دەکات دۆشەکەکە زەنگ لێدەدات و مندالەکە بە ئاگا دێت.

٦-چارەسەر کردن لەڕێگای داو و دەرمان .

لەش ساغیتان هیوای ئێمەیە.
زور سوپاس بۆ دکتور نجات پسپوری نه‌شته‌رگه‌ری منداڵان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌