بەردی زراو - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 1 يونيو 2018

بەردی زراو

کەی نەشتەرگەری بۆ بەردی زراو دەکرێت؟
نەخۆشی بەردی زراو،نەخۆشیەکی بڵاوە،بە نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێت،مەرج نیە هەر کەسێک نەخۆشی بەردی زراوی بو،یەکسەر نەشتەرگەری بکات.لەم حاڵەتانەی خوارەوە دەبێت نەخۆش نەشتەرگەری بەردی زراوی بۆ بکرێت.

١.ئەگەر نەخۆشەکە دوای نان خواردن دوچاری سک ئێشە بو،وە یان بە باشی خواردنی بۆ نەخورێت و خواردنی پێهەرس نەکرێت.

٢.ئەگەر نەخۆشەکە لە هەمان کاتدا نەخۆشی شەکرەی هەبو.
٣.ئەگەر گومانی دروستبونی نەخۆشی شیرپەنجەی زراو لەسەر نەخۆشەکە هەببێت.

٤.ئەگەر نەخۆشەکە دوچاری هەوکردنی توندی زراو بو،کە دەبێتە هۆی سکئێشەیەکی توند،رشانەوە،بەرزبونەوەی پلەی گەرما.

٥.ئەگەر نەخۆشەکە دوچاری زەردۆیی بو،بە هۆی دابەزینی بەردی زراوەوە بۆ ناو جۆگەلەکانی زراو.

٦.ئەگەر نەخۆشەکە بە هۆی بەردی زراوەوە دوچاری هەوکردنی توندی رژێنەی پەنکریاس بو .