بەکتریای مەعیدە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 9 يونيو 2018

بەکتریای مەعیدە

چۆن بەكتریاى دروستكه‌ری برینی گه‌ده‌ له‌ناوده‌برێ؟
پایلۆریی جۆرێكە لە بەكتریا كە لە گەدە گەشە دەكات و كار لەسیستەمی هەرس دەكات و ستوكسان بەرهەم دەهێنێت كەدەبێتە هۆی دروستبوونی برینی گەدە و تەنانەت نەخۆشی شێرپەنجە، ناوپۆشی گەدە تێك دەدات، لەناوبردنی بەم ڕێگا سروشتییانەی خوارەوە دەبێ.

نیشانەكانی تووشبوون بەمجۆرە بەكتریایە بریتین لەسكچوون، دڵەكزێ‌، كەمخوێنی، بۆنی ناخۆشی هەناسە، لەدەستدانی خواردن، ماندوویەتی، هەڵئاوسان ، هێڵنجدان و ڕشانەوە، سك ئێشە و نارەحەتی سك.
بەم پشكنینانەیش دەتوانرێ دەستنیشان بكرێ و بدۆزرێتەوە، كەبریتین لەپشكنینی گەدە و پشكنینی خوێن و پیسایی و هەناسە.
خۆشبەختانە دەتوانرێت بە ڕێی سروشتی ئەمجۆرە بەكتریایە چارەسەر بكرێت.

یەكەم: شەربەتی تووترك، خواردنی شەربەتی سروشتی تووترك بە رێژەی %100ئەم بەكتریاییە لەناو دەبات.
دووەم: زەیتی ئۆریگانۆ، ئەم زەیتە جۆرە ماددەیەكی تێدایە كەپێی دەوترێت كارڤاكرۆل كەپەردەی خانەی بەكتریاكان خاپوور دەكات و گەشەیان دەوەستێنێت و دواتر شیان دەكاتەوە، بەبێ‌ ئەوەی كار لەبەكتریا سوودبەخشەكانی لەش بكات.
سێیەم: هەنگوین، خواردنی یەك كەوچك هەنگوین لەسەر گەدەی بەتاڵ لەبەیانیاندا یارمەتی كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی هەوكردن دەدات.
چوارەم: ڕەشكە، ترشەكانی گەدە بێلایەن دەكات، و  خانەی بەكتریاكان لەلەشدا لادەبەن و كۆئەندامی هەرس و ریخۆڵە دەپارێزێت.
پێنجەم: سیر، سیر بەهێزترین دژە زیندەی سروشتییە تەنیا چەند سەعاتێك دوای بەكارهێنانی كار لەبەكتریاكان دەكات و لەناویان دەبات.
شەشەم: چای سەوز، خواردنەوەی چای سەوز لەرۆژدا هەوكردنی سوورێنچك هێور دەكاتەوەو بەكتریا لەناو دەبات،  پێویستە لەكاتی هەستكردن بەبوونی ئەم بەكتریایە خۆت لەم خۆراكانە بەدوور بگریت:
خۆت بە دوور بگرە لە خواردنەوە گازیییەكان و سۆدە.
وازلەو خۆراكانە بهێنە كە بەترشاندن ئامادە دەكرێن.
ئاوی پاكو میوەی زۆرتر بخۆ.
زیاتر ئەو خۆراكانە بخۆ كەدەوڵەمەندن بەئۆمێگا 3 .
تووی فەرەنگی بخۆ لەگەڵ تۆوی كەتان و تووترك.
خۆت بەدوور بگرە لەو دانەوێڵانەی بڕێكی كەم ڕیشاڵیان تێدایە.