چەند هەڵەیەکی تەندرووستی کە خانمان ئەنجامی دەدەن و باجەکەشی دەدەن؟
ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەی تەندرووستیە کە خانمان ئەنجامی دەدەن کە زۆرجار بە خراپ بەسەریاندا دەشکێتەوە:
1– مانەوەی زۆر لەبەردەم هەوای سپلێتدا خراپە، چونکە هەواکەی پێست وشکدەکاتەوە و زوو چرچ دەبێت.
2– بەکارهێنانی سابون و کرێمی پاککەرەوە بۆ پاکردنەوەی ڕوخسار بەشێوەیەکی بەردەوام و ڕۆژانە زیانی هەیە، چونکە خانە پارێزگاریەکانی ڕوخسار لادەبات و زووتر چرچ دەبێت، باشترە هەموو ڕۆژ سابوون بەکار نەهێنیت و زیاتر تەنها بە ئاو ڕوخسارت بشۆیت.
3– سەرینی لۆکە بەتایەبت بۆ ئەوانەی لەسەر دەم دەخەون زیانی هەیە، چونکە پێستت زیاتر چرچ دەبێت و سەرینی ئاوریشم بەکاربهێنیت باشترە.
4– گەر ماڵەکەت لەسەر شەقامی گشتییە یان لە شوێنی قەرەباڵغدایە، پەنجەرە زۆر مەکەرەوە، چونکە هەوای ناو ماڵەکەت پاکنییە و زیانی بۆ پێستت هەیە.
5– خانمان باوەڕیان وایە گەر ستیان لەبەر بکەن ئەوا سنگیان شۆڕ نابێتەوە، لەکاتێکدا ئەمە هەڵەیە، ستیان ماسولکەکانی مەمک لاواز دەکات و زووتر شؤڕدەبێتەوە، بۆیە باشترە لەوکاتانەی پێویست نییە لەبەری نەکەیت.