#زۆرێک لە ئەو #کەسانەی تووشی #ئەمە بوون #ترسیان #لێدەنیشێت و وا #دەزانن نەخۆشی #شەکرەیە، ئەم نەخۆشیە #پێیدەوترێت (داء الملوك) #دەردە شاھانە.
نەخۆشی دەردە شاهانە (Gout) لە ئەنجامی کۆبونەوە و بەرزی رێژەی یوریك ئەسید (uric acid)لە خوێندا درووست دەبێت كە ئەگەر رێژەكە زۆر زیاد بكات ئەوە بە شێوەی (كریستاڵ) لەسەر جومگە كۆدەبێتەوە و توشی ئازاری و رەقبونی دەكات مەودای جوڵەشی كەم دەبێت ،بەزۆری لە جومگەکانی لەشدا بەتایبەت جومگەی پەنجە گەورەی قاچ پەیدادەبێت بەھۆی تێکچوونەوە لە زیندەچالاکی لەشدا.
#ئەم نەخۆشیە کەی دەستپێدەکات و لێکدانەوە پزیشکیەکەی چۆنە ؟
پزیشکەکان دەڵێن: "کاتێک کەسێک پرۆتین دەخوات ئەم پرۆتینە لە کۆتایدا دەبێت بە (uric acid)کە پێویستە بکرێتە دەرەوە ،ئەو کاتەی رێژەی یوریک ئەسید لە لەشدا زۆر دەبێت یاخود ناتوانرێ ئەم یوریک ئەسیدە لە لەشدا فڕێدرێتە دەرەوەی لەش ئەوا ئەم نەخۆشیە دروست دەبێت".
#نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە چین؟
١- ئازاری زۆری جومگە
٢- ھەلئاوسان و سوربوونەوە
٣- ھەوکردن
#بۆچی ئەم نەخۆشانە رێنمای دەکرێن کەدوربکەونەوە لەخواردنی گۆشت؟
ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن پێویستە دوربکەونەوە لە خواردنی (گۆشت سور و مریشک و پاقلەمەنیەکان) ،چونکە ئەم خواردنانە رێژەیەکی زۆری پرۆتینیان تێدایە بەمەش رێژەی (یوریک ئەسید) بەرز دەبێتەوە و نەخۆشیەکە زیاتر پەرەدەسێنێ.
#کێن ئەو کەسانەی رەنگە زیاتر توشی ئەم نەخۆشیە بن؟
#یەک- نەخۆشی دەردە شاهانە (داء الملوك) زیاتر لە پیاواندا دەردەکەوێ تا ئافرەتان.
#دوو- ئەو کەسانەی کە قەلەون یان رێژەی زۆری کحول دەخۆنەوە ئەگەری توشبوونیان بەئەم نەخۆشیە زۆرە.
#تێبینی:
بەپێی پسپۆرانی ئەم نەخۆشیە ناونانی ئەم نەخۆشییە بە(داء الملوك) دەردە شاهانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەپاشا و مەلیکەکان زیاتر تووشی ئەم نەخۆشیە بون بەهۆی زۆر خواردنی گۆشت بۆیە زۆرخۆری لەپرۆتین و بەتایبەت گۆشت هۆکارەکەیەتی.