What is onsillitis ? هەوکردنی لەوزەتێنەکان
and causes هۆکارەکانی توشبون
and symptoms نیشانەکان
and treatment چارەسەر
ئاڵوەکان دوو ئەندامی لەشن سەر بە کۆئەندامی هەناسەن کە فرمانیان بەرگری کردنە دژ بە تەنە بێگانەکان کە دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە لەش بە شێوەیەکی گشتی و کۆئەندامی هەناسە بە تایبەتی
زۆر جار ئاڵوەکان توشی هەوکردن دەبن بەهۆی بەکتریاکان یا ڤایرۆسەکان کە بێگوومان نیشانە و چارەسەری هەر یەکێکیان جیاوازە
۱-هەوکردنی ڤایرۆسی و نیشانە و چارەسەر
لەهەوکردنی ڤایرۆسی کە زیاتر لە سەدا ۷٠ ی هۆکاری توشبونن چەند نیشانەیەک دەردەکەون وەک
۱-ئەستوربوونی لەوزەتێنەکان (ئاڵوەکان)
۲-سوربونەوەی لەوزەتێنەکان
۳-تایەکی کەم دەردەکەوێ یا هەندێک جار دەرناکەوێ
٤-دەرکەوتنی ئاو یا لینجە مادە لە لووت
۵-ماوەکەی کەمە و زۆر جار لە ماوەی ٤ ڕۆژ چاک دەبیتەوە
چۆنیەتی چارەسەر وەرگرتن دژ بە ڤایرۆسەکە
زۆر کات نەخۆش کە توشی هەوکردنی لەوزەتێنەکان دەبێت پەنا دەبات بۆ وەرگرتنی دەرمانه دژە بەکتریاییەکان کە ئەم دەرمانانە هیچ چارەسەرێک نادەن چونکە تەنیا لەسەر بەکتریاکان کار دەکەن
بەڵکو دەبێت ئامۆژگاری نەخۆش بکرێ کە بڕێکی زۆر لە شلەمەنی گەرم بخوات بۆ ئەوەی زوو چاک ببێتەوە
۲-هەوکردنی بەکتریایی کە نزیکەی سەدا ۳٠ هۆکاری توشبونە بە تایبەی بەکتریای streptococus
نیشانەکان و چارەسەری جیاوازە لە ڤایرۆس
۱-ئەستوربونی ئاڵوەکان
۲-دەرکەوتنی وردە خاڵی سپی یا زەرد لەسەر لەوزەتێنەکان
۳-پەیدابوونی تایەکی زۆر بەهێز
٤-لینجە مادە لە لووت دەرناکەوێ
۵-ماوەی توشبونەکە و چارەسەری درێژترە
٦-زۆر جار هەوکردنەکە بۆ گوێ دەگوازرێتەوە و دەبێیە هۆی هەوکردنی گوێ
چارەسەرەکان
لەو کاتەدا پێویستە دەرمانی دژە بەکتریا بەکار بهێنی
وە ئەو دەرمانانەی کە باش لەسەر بەکتریاکە ئیش دەکەن بریتین لە
penicillin (procain) bo 7-10 rozh
amoxicillin 5-10 rozh
azithromycine bo 3 rozh