جۆرەکانی قەڵەوی
① قەڵەوی ناچالاکی:
هۆکارەکەی کەمی جوڵەی لەشە کاتێ بەشەکانی لەش بەخێرای چەوری وەرئەگرن و لەئەنجامدا ناتەندروست ئەبن.
② قەڵەوی خۆراک:
هۆکارەکەی وەرگرتنی بڕێکی زیادەی شەکرە کە ئەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری لەبەشی ناوەڕاستـی لەش.
③ قەڵەوی خەفەت:
ماندوێتی یان خەفەت هۆکارێکی تری کێش زۆرییە چونکە وا لە لەش ئەکات بەردەوام بێــت لە شەڕکرن دژی ئەو بارە نا ئاساییە
بــۆ ڕزگاربوون لەم جۆرە قەڵەوییە پێویستە کۆنتڕۆڵی هۆکاری خەفەتەکە بکرێـت یان لەڕێگەی دەرمان و کەمکردنەوەی کافایـن.
④ خوێـنبەرە قەڵەوی:
ئەم جۆرەیان زیاتر بۆماوەییە و پێویستە کەسێکیتر لە خێزانەکە توشی بووبێ وە بەتایبەت لەکاتی دووگیانیـدا ئەگەری توش بوونی بەهێـزە
ئەنجامدانی ڕاهێنان یارمەتی کەمکردنەوەی ئەگەری توش بوون بەم جۆرە قەڵەوییە کەم ئەکاتەوە.
⑤ قەڵەوی بەهۆی کۆبونەوەی چەوری لەدیواری ملوولەکانی خوێـندا:
ئەم جۆرەیان بەهۆی کۆبونەوەی چەوری لەدیواری گەدە و چواردەوری گەدە دروست ئەبێ. کە ئەمەش کارئەکاتە سەر ئەندامەکانی تری لەش کێشەی هەناسەدانی لێ پەیدا ئەبێ.
⑥ قەڵەوی گـلوتینی:
گلوتین ماددەیەکی لینجە و تێکەڵی دوو پڕۆتینە کاتێک دروست دەبێ کە نیشاستە لە ئـارد لائەبرێت بەتایبەتی لە ئاردی گەنم.
ئەم جۆرە لە کێش زیادی لەکاتی گۆڕانی هۆڕمۆنیەکان ڕووئەدات لە خانماندا وەک پێگەیشتن و دووگیانی و نەمانی سوڕی مانگانە
سادەترین ڕێگاکانی خۆپاراستن بریتین لە کەمکردنەوەی کالۆری وەرگیراو و ئەنجامدانی چالاکی و جگەرە نەکێشان و نەخواردنی کـحول.