نھێنییەکی گەورەی گەدەی مرۆڤ بزانە
کۆئەندامی ھەرس و بەتایبەت گەدە مێشکی دووەمن و بەرپرسن لەباری دەروونی مرۆڤ.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکان دەرکەوتووە کۆئەندامی ھەرس لەلایەن سیستەمێکی چڕی دەمارەوە بەڕێوەدەبرێت و نزیکی 10 ئەوەندەی مێشک خانەی دەماری تێدایە، ھەربۆیە دەکرێت پێی بوترێت دووەم مێشک.
ھاوکات دەکرێت ئەو کۆئەندامە دەمارییە لەکاتی بوونی کێشەیەکدا سیگناڵی کارەبایی بنێرێت بۆئەوەی کۆئەندامی ھەرس پەرچە کرداری ھەبێت، ھەربۆیە تێکچوونی باری دەروونی کاریگەرییەکی توندی لەسەر ھەرس دەبێت و دەشکرێت تێکچوونی ھەرس ببێتەھۆی خەمۆکی و فشاری دەروونی.
پزیشکان باسیان لەوەشکردووە کەپێویستە مرۆڤ بەباشی خواردنەکانی بجوێت و پشووی باش بدات و خواردنی خراپ نەخوات، چونکە ھەر زیانێک بەر ھەرس بکەوێت ئەوا باری دەروونیش تێکدەچێت.