&&& سڕ بوونی ده‌ست و قاچ :
&&&& هه‌ست کردن به مێروله‌کردنی ده‌ست و قاچ :
&&&&& چۆنیه‌تی ده‌ست نیشانکردنی و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
---- به‌شی دووه‌م :
ــــ چۆنیه‌تی ده‌ست نیشانکردنی :
۱ ــ فه‌حسکردنی نه‌خۆش له لایه‌ن پزیشکه‌وه بۆ دیارکردنی هۆکار و جۆر و قۆناغی نه‌خۆشیه‌که و هه‌بوونی ئاکام و ده‌رئه‌نجامی مه‌ترسیدار
۲ ــ فه‌حسی خوێن :
--- فه‌حسی گشتی : CBP & ESR : ڕێژه‌ی خوێن ، ، ئاستی شه‌کره ، فه‌حسی گورچیله ، چه‌وری خوێن ، ئه‌نزیمه‌کانی جگه‌ر
--- فه‌حسی ڤیتامین و کانزا‌کان ؛ ڤیتامین ، مادده‌ی ئاسن ، کالسێوم ، مه‌گنسێوم ، پۆتاسێوم
--- فه‌حسی هۆرمۆن : غوده‌ی ده‌ره‌قی ، پاراسایرۆید ، هۆرمۆنی شیر
--- زه‌رعی خوێن بۆ بوونی هه‌وکردن ، فه‌حسی کۆئه‌ندامی به‌رگری ، نه‌خۆشی بۆماوه‌یی
۳ ـــ تیشک ؛ تیشکی ( X-Ray ) ، ( MRI) ، ( C-T Scan ) ۰
٤ ـــ هێڵکاری ماسوولکه‌کانی قاچ وپێ ( EMG) ۰
٥ ـــ هێڵکاری دڵ ( ECG )
--- وه‌رگرتنی نموونه له ده‌ماره‌کان له هه‌ندێ حاڵه‌تی تایبه‌ت
&&&& شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
۱ ـــ نه‌هێشتنی هۆکاری سڕبوونه‌که ئه‌گه‌ر ( یان که‌مکردنه‌وه‌ی ) به ڕێگه‌ی شیاو بۆ نموونه :
--- کۆنتڕۆڵ کردنی نه‌خۆشی شه‌کره له ڕێگه‌ی ده‌رمان و پارێزی خواردنه‌وه ، هه‌روه‌ها هه‌موو نه‌خۆشیه‌کانی تر ۰
--- گۆڕینی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌بنه هۆی سڕ بوون به جۆرێکی تر گونجاو ۰
--- چاره‌سه‌رکردنی که‌می ڤیتامین و کانزا ۰
۲ ـــ له ڕێگه‌ی ده‌رمانه‌وه وه‌ک ؛
ـــ حه‌پی ڤیتامین B-complex ، ڤیتامین B12 , ڤیتامین D , Omega-3
--- Gabapentin ( Lyrica (pregabalin)
--- amitriptyline (Elavil, Endep) , ,carbamazepine ,.duloxetine
۳ ـــ له حاڵه‌تی بوونی فشار له سه‌ر ده‌ماره‌کانی ده‌ست و قاچ به هۆی :
---- ئینزلاقی فه‌قه‌رات( دیسک ) یان سه‌وه‌ڤان یان نه‌خۆشیه‌کانی تری فه‌قه‌رات :
ـــ لێدانی جۆرێک له ده‌رزی له ژێر ئامێری ڤلۆرۆسکۆپی : ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر سه‌رکه‌وتووه و به‌نجی ناوێت و دوای یه‌ک سه‌عات نه‌خۆش ده‌ڕواته ماڵه‌وه و ڕۆژی دواتر ده‌توانێت ئیش و کاری ڕۆژانه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات ۰
ـــ چاره‌سه‌ر به ئامێری تیشکی Pulsed radiofrequency (PRF) treatment ) که ده‌رئه‌نجامی خراپه‌ی نیه ۰
ـــ نه‌شته‌رگه‌ری : ئه‌گه‌ر ڕێگاکانی تر سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو یان ترسی شه‌له‌لی هه‌بوو
---- له حاڵه‌تی کۆنیشانه‌ی کارپه‌ڵ ته‌ناڵ که به زۆری دوو په‌نجه سڕ ده‌بێت :
ـــ لێدانی جۆرێک له ده‌رزی له ژێر ئامێری ڤلۆرۆسکۆپی : ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر سه‌رکه‌وتووه ۰
ـــ چاره‌سه‌ر به ئامێری تیشکی Pulsed radiofrequency (PRF) treatment ) که زۆر سه‌رکه‌وتووه ده‌رئه‌نجامی خراپه‌ی نیه ۰
ـــ نه‌شته‌رگه‌ری : ئه‌گه‌ر ڕێگاکانی تر سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو ۰
٤ ـــ عیلاجی ته‌بیعی و مه‌ساج ۰
٥ ـــ به‌کارهێنانی هه‌ندێ مه‌رهه‌م ؛ وه‌ک ئه‌وانه‌ی مادده‌ی ( Caspian) تێدایه ۰
٦ ـــ ده‌رزی ئاژنین ۰
۷ ـــ ڕێنمیایی گشتی بۆ خۆراکی ته‌ندروست و وه‌رزش و ڕێک کردنه‌وه‌ی خه‌و و دابه‌زاندنی کێشی زۆر ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشیه‌کانی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
