---- ئازاری پشت له کاتی سکپڕی و دوای مناڵ بوون :
---- گرنگترین هۆکاره‌کانی و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
---- به‌شی یه‌که‌م :
ــــ زیاتر له ( % ٥۰ ) ئه‌و خانمانه‌ی دووگیانن تووشی پشت ئێشه ئه‌بن و زۆربه‌یان دوای له دایک بوون ئازااره‌که‌یان که‌م ئه‌بێته‌وه یان نامێنێت ؛ له هه‌مان کات به‌شێکی خانمان پاش مناڵ بوون تووشی ئازاری پشتی ده‌بن یاخود زیاتر ئه‌بێت۰
&&&& هۆکاره‌کانی ئازاری پشت کاتی سکپڕی :
۱ ـــ زیاد بوونی کێش : کاتی دووگیانی ئاسایی خانمان ( ۱۳ ـــ ۲۷ ) کیلۆگرام کێشیان زیاتر ده‌بێت ؛ ئه‌مه‌ش فشارێکی زیاتر له سه‌ر بڕبڕه‌کانی له‌ش دروست ئه‌کات ۰
۲ ـــ گۆڕانی هۆرمۆنه‌کان : هۆرمۆنی ڕێلاکسین ده‌ڕێژرێت بۆ خاوبوونه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کانی ناوچه‌ی حه‌وز و نه‌رمبوونی جومگه‌کان بۆ ئاماده بوون بۆ مناڵ بوون ؛ هه‌مان هۆرمۆن ده‌بێته هۆی بێهزبوونی به‌سته‌ر و جومگه‌کانی بڕبڕه‌ی پشت ۰
۳ ـــ گۆڕانی خاڵی فشاری له‌ش ؛ به هۆی گه‌وره بوونی قه‌باره‌ی سکه‌وه پشت زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چه‌مێته‌وه ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی خۆت بنووشتێنه‌وه ۰
٤ ـــ جیابوونه‌وه‌ی ماسولکه‌یه‌کی به‌هێزی دیواری سک له یه‌کتر بۆ ڕێگه‌دان بۆ گه‌وره‌بوونی قه‌باره و کێشی مناڵدان که ده‌بێته هۆی زیاتر بوونی پشت ئێشه ۰
٥ ـــ دڵه‌ڕاوکێ و قه‌له‌قی : له کاتی سکپڕی زیاتر ده‌بێت به هۆی ترس و چاوه‌ڕوانی له دایک بوونی مناڵێکی تازه‌وه ۰
٦ ــــ که‌می کالسیۆم و ڤیتامین ( D ) و مه‌گنسێوم : به هۆی دروست بوونی کۆرپه‌له‌وه و گرنگی نه‌دان به خواردنی ته‌ندروسته‌وه ۰
۷ ـــ زیادبوونی نیشانه‌کانی کێشه‌ی ئینزلاق و نه‌خۆشیه‌کانی تری جومگه‌کان ئه‌گه‌ر پێش سکپڕی هه‌بوو بێتن و ڕه‌نگه ده‌ست نیشان نه‌کرابن یا وه‌ک پێویست چاره‌سه‌ر نه‌کرابن ۰
۸ ـــ هه‌وکردنی جومگه‌ی حه‌وز : زۆر باوه کاتی سکپڕی ۰
۹ ـــ وه‌ستان زۆر به پێوه و هیلاکی و که‌می جوڵه و ئه‌نجام نه‌دانی وه‌رزش ۰
&&&& شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
ـــ زیاترکردنی جووڵه و رۆیشتن به پێ و ئه‌نجام دانی وه‌رزشی گونجاو ڕۆژانه ۰
ـــ ده‌ست نیشان کردن و چاره‌کردنی که‌می ڤیتامین و کانزا‌کان له ڕێگه‌ی خۆراکی ته‌ندروست و گونجاوه‌وه ۰
ـــ به‌کارهێنانی حه‌پی پاڕاسته‌مۆڵ کاتی ئازاری زۆر و به بڕی که‌م ۰
--- پابه‌ند بوون به هه‌ندێ ڕێنمیایی پزیشکی یه‌وه سه‌باره‌ت به شێوازی پاڵ که‌وتن و دانیشتن و وه‌رزش و شت هه‌ڵگه‌رتنه‌وه ( له به‌شی دووه‌م باسی ده‌که‌م ) ۰
&&& که‌ی پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت :
ـــ بوونی ئازارێکی زۆر به به‌رده‌وامی و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک که به پشوو دان نه‌ڕوات یان نه‌هێڵێت بخه‌ویت ۰
ـــ بوونی ئازار یان هاتنی ئازاره‌که بۆ سمت و قاچ و پێ ۰
ـــ بوونی سڕ بوون و ته‌زین و هاتنی ته‌زوو و مێروله‌کردن به په‌نجه و پێ و قاچ دا ۰
دکتۆره هه ڤین کمال شاه محمد
پسپۆڕی بێهۆشکاری و ئازارشکاندن
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشیه‌کانی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری