🔴 ئەسپێ چیە؟
زانست مولکی کەس نیە بە لایک و کۆمێنت بفرۆشرێ؟
ئەسپێ :- زیندەوەرێکی مشەخۆرە لەسەر قژی مرۆڤ دەژیت و خۆراک لەڕێگەی مژینی خوێنی مرۆڤ وەردەگرێ .
🔷 ئەسپێ لە قژی سەرو توکی سنگ و بن باڵ و برژانگ ژیان بەسەر دەبات ،مێروویەکی بچوکە و قەبارەی وەك دەنکە کونجی یەك دەبێت ڕەنگی سپی یە بەڵام زۆر بەخێرایی دەگۆڕێت بۆ قاوەیی یەکی سور بەهۆی مژینی خوێنی مرۆڤ،شەش پێی بەهێزی هەیە کە توانای گرتنی مووی سەری مرۆڤی هەیە زۆر به هێزە هەتا لەکاتی سەر شۆردنیش لێ نابێتەوە.
هیچ باڵێکی نی یە وە ناشتوانێت بفڕێت وەك هەندێك لە خەڵکی وا هەستەکەن باڵی هەیەو دەفڕێت.
🔴 نیشانەکانی بوونی ئەسپێ :
① هەستکردن بەخوران بەهۆی ئەسپێ لەنێوان تاڵەکانی قژ .
② ئەگەری بەدەرکەوتنی پەڵەی سوور لەسەر پێستی سەر و مل بەهۆی هەستیاری کەسی تووشبوو بە لیکی ئەسپێ لەکاتی مژینی خوێن .
③ بوونی زیپکە کە دەبێتە هۆی بریندار بوونی سەر.
🔴 ڕێگاکانی گواستنەوە :
① زۆر لێك نزیك بوونەوەی کەسێکی تووش بوو لەگەڵ کەسێکی ساغ .
② بەکارهێنانی کەل و پەلی تایبەتی کەسی تووشبوو وەك ( شانە و سەرین و سەرچەف ... )
🔴شوێنی مانەوەی ئەسپێ لەسەر...!!!
① ئاسایی لە پشتەوەی گوێ .
② کۆتایی پشتەوەی سەر کە شوێنی دانانی هێلکەی ئەسپێ یە،کە زۆر شێوەی لە کڕێش دەچێت بەڵام لێکردنەوەی گرانە.
🔴 خۆپارێزی :
① پشکنینی سەر و پرچ بە بەردەوامی .
② دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی کەل و پەلی کەسی وەك ( شانە و وشك کەرەوە .
③ گرینگی دان بە خاوێنی کەسی .
🔴 ڕێگاکانی چارەسەرکردنی :
① بەکارهێنانی شامپۆی تایبەت بە ڕشك و ئەسپێ .
② بەکارهێنانی شانەی ددان ورد ئەسپێ و هێلکەکانی لەناو پرچ ڕەدەکێشێت و دەری دێنێت .
③ بەکارهێنانی گسکی کارەبایی بۆ هەڵکێشانی ئەسپێ و هێلکەکانی لەناو ماڵ و ڕایەخ و مافور .
④ جیاکردنەوە کەل و پەلی کەسی تووشبوو دانانی لەناو کیسێکی نایلۆن بۆ ماوەی چوار ڕۆژ پاشان بشۆردرێت و پاك بکرێتەوە .
🔷 تاکە ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە ئەسپێ وڕشکی سەر دەرمانە ئەویش بەشێوەی لۆشن وشامپۆ و زەیت و سپرا و کرێم زۆرە لە دەرمانخانەکان وەکو :
✅شامپۆی ستۆپ لایس(Stop Lice)
✅شامپۆی لایس سیراپی(Lice Therapy)
✅شامپۆی سالی ( Salie )
✅زەیت النیم (Neem Oil)
✅لۆشنی لایس کەیر(Lice Care lotion)
✅سپرای هێدرین(Hedrin Spray)
🔵 سودەکانی ئەسپێ🐙
① چارەسەرە بۆ ڕێگری کردن لە جەڵدەی مێشك و دەماخ چونکە بەردەوام وا لە پێستی سەری مرۆڤ دەکات لە جوڵەدا بێت و هەروەها خوێنی پیسی ژێر پێستی سەر ئەمژێت.
②پێستی سەر هاندەدات بەردەوام لە گەشەدا بێت.
③ تازەکردنەوەی سوڕی خوێن لە سەردا.
④ تاقی کراوەتەوە ئەو کەسانەی سەریان توشی ئەسپێ بووە زۆر زیرەك دەرچون چونکە ئەسپێ خوێنی پیسی سەر دەمژێت.
⑤ هۆکارێکە بۆدرێژبوونی قژ.
بە هیوای سوود وەرگرتن