ڤیتامینەکان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 30 يوليو 2018

ڤیتامینەکان

Vitamins 
ڤیتامینەکان 

ڤیتامینەکان دابەش دەبێتە سەر دوو جۆر :-

① ئەو ڤیتامینانەی کە لە چەوری دەتوێنەوە .
ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە:-
① Vitamin A ( Retinol ) ناوی زانستی

② Vitamin D Of two types :-
A / Vitamin D2 ( Ergocalciferol ) ناوی زانستی
B / Vitamin D3 ( Cholecalciferol ) ناوی زانستی

③ Vitamin E ( Alpha- Tocopherol ) ناوی زانستی

④ Vitamin K ( Phytomenadione ) ناوی زانستی

② ئەو ڤیتامینانەی کە لە ئاو دەتوێنەوە .
ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە
① Vitamin C ( Ascorbic acid ) ناوی زانستی

② Vitamin B of have seven types :-
A/ Vitamin B1 ( Thiamine ) ناوی زانستی
B/ Vitamin B2 ( Riboflavin ) ناوی زانستی
C/ Vitamin B3 ( Niacin ) ناوی زانستی 
D/ Vitamin B5 ( Pantothenic acid ) ناوی زانستی
E/ Vitamin B6 ( Pyridoxine ) ناوی زانستی
F/ Vitamin B9 ( Folic acid  ) ناوی زانستی
G/ Vitamin B12 ( Cyanocobalamin) ناوی زانستی

ڕۆڵ و سەرچاوەی #ڤیتامینەکان :

وشەی ڤیتامین لە وشەی لاتینی "ڤیتا" سەرچاوە دەگرێت کە بە واتای ژیان دێت. ڤیتامینەکان لە پرۆسەی مێتابۆلیسم، گەشە و سیستەمی بەرگریی لەش رۆڵێکی سەرەکی دەبینن و کەمبوونی ئەو ڤیتامینانە لە لەشدا، مرۆڤ تووشی زۆربەی نەخۆشییەکان دەکات.

٭ ڤیتامین A
ئەو جۆرە ڤیتامینە هۆکاری بینین و ناسینەوەی رەنگەکانە کاتێک تیشکی پێویست بە شوێنێک نەگات. هەروەها ئەو جۆرە ڤیتامینە پارێزگاری لە پێست دەکات و سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات. ددانەکان، پووک و موو سود لەو ڤیتامینە وەردەگرن. گێزەر، بیبەری سوور و قەیسی سەرچاوەی ڤیتامینەکەن.

٭ ڤیتامین B1
ڤیتامین B1 کارەکەی پارێزگاریکردنە لە ماسوولکەکان و دەمارەکانی مێشک و بەرپرسە لە گەیاندنی وزە بە لەش. کەمبوونی ڤیتامین B1 ئاستی هۆش و لێوردبوونەوەی مرۆڤ کەم دەکاتەوە. ڤیتامین B1 لەنێو جەرگ، دانەوێلە و پەتاتەدا هەیە.

٭ ڤیتامین B2
ئەو جۆرە ڤیتامینە وزەبەخشە وبەهۆی چەوری، پرۆتین و کەربۆهیدرات، وزە بەرهەم دێنێت و بۆ پێستی مرۆڤ زۆر بەسودە. شیر، هێلکە، دانەوێڵە و کوارگ ئەو جۆرە ڤیتامینەیان هەیە.

 ڤیتامین B3
ڤیتامین B3 گەرەنتی ئەوە دەکات دەمارەکانی مێشک بەهێز ببن و لە سەرجەم پرۆسەکانی مێتابۆلیسمیشدا رۆڵیان هەیە. ئەو جۆرە ڤیتامینە پێست بە جوانی  دەهێڵێتەوە. ڤیتامینەکە لەنێو گۆشت و شیر و ماسیدا هەیە.

٭ ڤیتامین B5
ئەو جۆرە ڤیتامینە لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکاندا رۆڵێکی گرینگی هەیە، سووڕی خوێن کۆنترۆڵ دەکات و گەرەنتی بەوە دەبەخشێت پێستی مرۆڤ بە رێکی گەشە بکات و بەردەوام شەق و جوان بمێنێتەوە. سەوزە، گۆشت، ماسی، شیرەمەنی و ناندا لەو ڤیتامینەیان هەیە.

٭ ڤیتامین B6
ڤیتامین B6 کاریگەریی زۆری بۆسەر سیستەمی بەرگریی لەش هەیە و لە زۆربەی خۆراکەکان لەوانەش دانەوێڵە، گۆشت و کەلەم و ئاڤۆکادۆدا بەدی دەکرێت.

٭ ڤیتامینی B7
ئەو جۆرە ڤیتامینە جوانی بە مرۆڤ دەبەخشێت و بۆ پرچ و نینۆکەکانیش بەسودە، هەروەها رێگری لە زوو سپیبوونی پرچ و هەڵوەرینی دەکات. ئەو ڤیتامینە لە پرۆسەی هەوکردنی خۆراکیشدا بەسودە. ڤیتامینە لە نێو هێلکە و کوارگدا هەیە.

٭ ڤیتامینی B9
ئەو ڤیتامینە کە بە ئەسید فۆلیک ناسراوە زۆر جار بە ڤیتامینی ژنانی دووگیانیش ناوی دەهێنرێت. ژنانی دووگیان پێویستییەکی زۆریان بەو جۆرە ڤیتامینە هەیە، چونکە لە پرۆسەی ژێنێتیکی وپێگەیاندنی کۆرپەلە رۆڵێکی بەرچاو دەبینن. کەمبوونی ئەو ڤیتامینە وادەکات گەشەی کۆرپە لەگەڵ کێشە بەرەوڕووبێت چونکە خوێن و خانە نوێیەکان بەهۆی ئەسید فولیکەوە دروست دەبن. ئەو جۆرە ڤیتامینە لە نێو ئەسپەناخ، خاس (کاهو)، گەنم و کەلەمدا هەیە.

٭ ڤیتامینی B12
لەشی مرۆڤ بەمەبەستی بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکان و گەشەی خانەکان پێویستی بە ڤیتامینی B12 هەیە. ئەو جۆرە ڤیتامینە بەرهەمەکانی ئاژەڵ و مریشک وەک شیر، پەنیر و هێلکە دەوڵەمەندن  بەو جۆرە ڤیتامینە.

٭ ڤیتامین C
ڤیتامین C هۆکاری بەهێزبوونی سیستەمی بەرگری لەشە و پشتیوانی ئەوە دەکات لەش ئاسنی زیاتری پێبگات، هاوکات لە گەشەی ئەندامەکانی لەش و چاکبوونەوەی برین رۆڵی هەیە. ئەو جۆرە ڤیتامینە لەنێو تەواوی میوەکان بەتایبەتی کیوی، فراولە، بیبەر و تەماتەدا هەیە.

٭ ڤیتامین D
ڤیتامین D بۆ بەهێزکردنی ددانەکان و ئێسک سودی هەیە و هاوسەنگی سیستەمی بەرگری لەش دەپارێزێت، هەروەها مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە و شەکرە کەم دەکاتەوە. ڤیتامینD  تاکە ڤیتامینێکە کە لەش دەتوانێت خۆی دروستی بکات و کاتێک تیشکی پێویستی خۆر بەلەش دەگات ئەو ڤیتامینەش بەرهەم دەهێنرێت. هەڵبەت ئەو ڤیتامینە لەنێو ماسی و هێلکەشدا بەڕیژەیەکی بەرچاو هەیە.

٭ ڤیتامین E
ئەو جۆرە ڤیتامینە یەکێک لەو ڤیتامینانەیە کە لەنێو چەوریدا بەدی دەکرێت و رێگری لە ئیلتیهاب و پیری دەکات. رۆنە رووەکییەکان، چەرەزات و ئاڤۆکادۆد دەولەمەندن بەڤیتامین E.

٭ ڤیتامینی K
ئەو ڤیتامینەش لە نێو چەوریدا بەرهەم دەهێنرێت و یەکێک لەو ڤیتامینانەیە کە لەش پێویستی پێیەتی. لەشی مرۆڤ بۆ وەرگرتنی پرۆتین و دروستکردنی ئێسک و سارێژکردنەوەی برین پشت بەو ڤیتامینە دەبەستێت. ئەسپەناخ، خاس، گۆشت و شیر خاوەنی ئەو ڤیتامینەن.

٭ زۆری ڤیتامینیش زیانبەخشە‼

سەرەڕای ئەوەی کە کەمبوونی ڤیتامینەکان لە نێو لەشدا زیانی هەیە لە هەمان کاتدا گەیشتنی ڤیتامینی لەرادەبەدەر بە لەش کاریگەریی نەرێنی هەیە. زۆرێک لەو ڤیتامینانەی لەش پێویستی پێیان نییە لەش لە رێگەی میزەوە دەیخاتە دەرەوە. بەکاربردنی لەرادەبەدەری ئەو ڤیتامینانەی لە چەوریدا کۆبوونەتەوە، بۆ نموونە ڤیتامینەکانی K,A,D,E زیان بە لەش دەگەیەنن و مرۆڤ تووشی نەخۆشی مەترسیدار دەکەن.

٭ بەکاربردنی لەرادەبەدەری ڤیتامین A
بەکاربردنی لەرادەبەدەری ڤیتامین A لە ماوەیەکی درێژخایەندا زیان بە جگەر  دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی پووکانەوەی ئێسک. ئەو کێشەیە کاتێک دێتە ئاراوە کە مرۆڤ بۆ بەخشینی وزە بە لەش لە دەرمانی ڤیتامین سوود وەردەگرێت. ئەوانەی بەرنامەیەکی خۆراکی رێکوپێکیان هەیە و رۆژانە سود لە میوە و سەوزە و شیرەمەنی و ماسی و گۆشت وەردەگرن پێویستییان بەوە نییە دەرمانی ڤیتامین وەربگرن.