ڤیتامین د - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 17 يونيو 2018

ڤیتامین د

ئەم  بابەتە  بخوێنەوە  پرسیارت  نامێنیت  دەربارەت  ڤیتامین D

✏ڤیتامین D بۆچی پێویستە؟
✏لە چەند ڕێگا ڤیتامین D دەستدەکەوێت؟
✏ڕێژەی ئاسایی و نا ئاسایی ڤیتامین D چەندە لە فەحسدا؟
✏ئێمە بڕی چەند پێویستمان بە ڤیتامین D هەیە ڕۆژانە؟
✏هۆکارەکانی کەمی ڤیتامین D چییە؟
✏کێن ئەو کەسانەی مەترسییان زیاترە بۆ کەمبوونی ڤیتامین D لە لەشیاندا ؟
✏ئەو کێشە و حاڵەتانە چییە کە بەهۆی کەمی ڤیتامین D ڕوودەدات ؟
✏ئەو سەرچاوانەی ڤیتامین D تێدایە کامانەن ؟
✏نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D چین؟
✏ئایا زۆری ڤیتامین D مەترسیدارە ؟
👇👇👇  👇👇👇  👇👇👇
Vitamin (D) Deficiency
کەمی ڤیتامین D 
ڤیتامین D بۆچی پێویستە؟
ڤیتامین D یارمەتی لەش دەدات بۆ مژینی کالسیۆم، کالسیۆمیش پێویستە بۆ تەندرووستی ئێسکە خانەکان ، هەروەها ڤیتامین D ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە تەندرووستی دەمارەخانە و ماسوولکەکان و سیستمی بەرگری لەش..
............ ............ ............ ........
لە چەند ڕێگا ڤیتامین D دەستدەکەوێت؟
بەشێوەیەکی سەرەکی لە سێ ڕێگاوە دەتوانین ڤیتامین D بەدەست بهێنین ، کە ئەمانەن:
لە ڕێگەی تیشکی خۆر ، لە ڕێگەی خۆراک ، یان لە ڕێگەی دەرمانی Supplements ، ئێمە دەتوانین ئەم ڤیتامینەمان دەستبکەوێت لەڕێگەی تیشکی خۆر ، بەڵام ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر تیشکی خۆر لێمان بدات ئەوا زیانی بۆ پێستمان دەبێت و لەوانەیە ببێتە هۆی شێرپەنجەی پێست.
........ .......... .......... ......... .......
ڕێژەی ئاسایی و نا ئاسایی ڤیتامین D چەندە لە فەحسدا؟ ئەم ژمارانە لەوانەیە کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا بێت لە تاقیگەیەکەوە بۆ تاقیگەیەکی دیکە.،یان بەپێی سەرچاوەی جیاواز...
- ئەگەر ڕێژەکەی 25 - 80 ng/ml بوو ، ئەوا باشترین ڕێژەیە، یان هەندێ سەرچاوەی تازە دەڵێن 50-70
- ئەگەر ڕێژەکە 10 - 24 ng/ml بوو ، ئەوا کەمی ڤیتامین D هەیە بەڵام بەشێوەیەکی کەم یان ئاسایی.بەپێی ڕێژەکەی.
- ئەگەر ڕێژەکەی لە 10 ng/ml کەمتر بوو ، ئەوا زۆر کەمە ڕێژەکەی.
- وە ئەگەر لە 80 ng/ml زیاتر بێت ، ئەوا قۆناغی ژەهراویبوونە بە ڤیتامین D، کە ئەمەش مەترسیدارە.
............. ............ .............. ..........
ئێمە بڕی چەند پێویستمان بە ڤیتامین D هەیە ڕۆژانە؟
بڕی ئەو ڤیتامینەی ڕۆژانە پێویستمانە لەسەر تەمەنی کەسەکە بەندە ،بە ڕەچاوکردنی یەکەی نێودەوڵەتی international units (IU)بەم شێوەیەی خوارەوە:
- منداڵی تازە لەدایکبوو هەتا دوانزە مانگی ، پێویستی بە 400 IU
- یەک ساڵ هەتا هەژدە ساڵ 600 IU
- نۆزدە ساڵ هەتا حەفتا ساڵی بە هەمان شێوە 600 IU
- حەفتا و یەک ساڵی و زیاتر پێویستی بە 800 IU
- ئافرەتی دووگیان یان شیردەر 600 IU
بەڵام بۆ کەسێک ڤیتامین D زۆر کەم بێت ، ئەوا پێویستی بە بڕێکی زیاتر دەبێت، ئەمەش بەپێی ڕێنمای دکتۆر..
.......... .......... ........... ................
هۆکارەکانی کەمی ڤیتامین D چییە؟
- بەهۆی نەخواردنی ئەو خۆراکانەی کە سەرچاوەن بۆ ئەم ڤیتامینە.
- کەم بەرکەوتەیی تیشکی خۆر.
- جگەر و گوورچیلە نەتوانن ڤیتامین D بگۆڕن بۆ شێوەیەکی چالاک ، کە لەش بتوانێت بەکاری بهێنێت.
- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان کە کاربکاتە سەر مژینی ئەم ڤیتامینە.
.......... ............ .............. ...........
کێن ئەو کەسانەی مەترسییان زیاترە بۆ کەمبوونی ڤیتامین D لە لەشیاندا ؟
- منداڵی شیرە خۆرە ، چوونکە منداڵ بەکەمی دەکەوێتە بەر تیشکی خۆر، هەروەها شیری دایک سەرچاوەیەکی لاوازە بۆ ڤیتامین D ، بۆیە ئاکادیمیایی ئەمریکی بۆ منداڵان ڕێنمایی دەدات لە پێدانی 400 IU ڕۆژانە بە منداڵان .
- ئەو کەسانەی کە بەتەمەنن ، چوونکە پێستیان بەباشی توانای وەرگرتنی ڤیتامین D نییە لەتیشکی خۆرەوە، وە گوورچیلەشیان بە باشی ناتوانێت ڤیتامین D بگۆڕێت بۆ شێوەیەکی چالاک.
- ئەو کەسانەی کە ڕەش پێستن ، توانای دەستکەوتنی ئەم ڤیتامینەیان کەمە لە تیشکی خۆرەوە.
- ئەو کەسانەی کە قەڵەون ، چوونکە چەوریە خانەکانیان پێکەوە دەنوسێن لەگەڵ ڤیتامین D بەمەش ڕێگری لێدەکەن کە بچێتە سوڕی خوێن.،بەڵام مژینی ڤیتامین D پێویستی بە چەوری هەیە ، بەڵام کە زیاد لە پێویست بوو ئەو حاڵەتەی سەرەوە درووست دەکات.
- نەخۆشی درێژخایەنی جگەر و گوورچیلەکان،وە هەندێ نەخۆشی دیکە وەک شێرپەنجە...
- ئەو کەسانەی هەندێ دەرمان بەکاردێنن وەک ,Cholestyramine , anti seizure drugs antifungal drugs , HIV/Aids medicince...
........... ........... ............. ............
ئەو کێشە و حاڵەتانە چییە کە بەهۆی کەمی ڤیتامین D ڕوودەدات ؟
کەمی ڤیتامین D دەبێتە هۆی ئەوەی چڕی و پتەوی ئێسکەکان کەم بێتەوە ، بەمەش مەترسی زیاددەکات بۆ سەر ئێسکەکان بۆ نموونە لەکاتی بەرکەوتن دەبێتە هۆی زوو شکانی..
هەروەها ئەگەر بەشێوەیەکی زۆر کەم بێت ، ئەوا دەبێتە هۆی ڕوودانی هەندێک نەخۆشی ، وەک ئێسکە نەرمە لە منداڵاندا (Rickets) ،منداڵانی ئەفریقی و ڕەش پێست بەگشتی زۆرترین مەترسیان هەیە بۆ ڕوودانی ئەم نەخۆشییە ،هەروەها لە کەسی گەورەدا ئەگەر ئەم ڤیتامینە زۆر کەم بێت ئەوا دەبێتە هۆی (Osteomalacia) کە ئەمە حاڵەتێکە دەبێتە هۆی لاوازی و ئازاری ئێسکە خانەکان و لاوازی ماسوولکەکان .
توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەو کەسانەی ڕێژەی ڤیتامین D لە لەشیاندا لە %30 کەمتر بێت ، مەترسیان زیاترە بۆ ڕوودانی ڕووماتیزمە ، بەڵام ئەو کەسانەی لە %30 زیاتر بێت ، ئەوا مەترسیان کەمترە..، بە تایبەت لە ئافرەتاندا.
وە هەندێ توێژینەوەش ئەوەیان دەرخستووە کە کەمی ڤیتامین D پەیوەندی هەیە بە نەخۆشیەکانی شەکرە و پەستانی خوێن و شێرپەنجە...
......... ............ ................ .........
ئەو سەرچاوانەی ڤیتامین D تێدایە کامانەن ؟
سەرچاوە سرووشتییەکان لە خواردندا ئەمانەن:
- ماسی ، بەتایبەت سەلەمون
- پەنیر و شیر وبەرهەمە شیرەمەنییەکان بە گشتی
- قارچک
- جگەری حەیوان
- زەردێنەی هێلکە
- شەربەتی پرتەقاڵ ....
هەروەها بەشێوەی دەرمان ، وەک Supplement ، بەشێوەی حەب یان شرووب بۆ منداڵ.. بەڵام ئەمانە لەژێر ڕێنمایی پزیشک دەبێت بەکاربهێنرێت..
........ ........... .......... ................
نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D چین؟
- هەستکردن بە نەخۆشی 
- لاوازی و بێتاقەتی
- ئازاری ماسوولکە و ئێسک
- ئازاری پشت 
- وەرینی قژ
- هەستکردن بە بوونی پەستان ...هتد
.......... .......... ........... .................
ئایا زۆری ڤیتامین D مەترسیدارە ؟
ئەگەر ڤیتامین D زیاد لە پێویست بێت ، ئەوا ناودەبرێت بە ژەهراویبوون بە ڤیتامین D ،کە ئەمەش مەترسیدارە ، وە نیشانەکانی بریتین لەمانە:
- دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوە
- کەمبوونی ئارەزوی خواردن
- قەبزی 
- دابەزینی کێش و لاوازی
............ ............ ............ .........