#کۆمەڵێک زانیاری #گرنگ و پێویست #لەسەر #قەستەرە #وچۆنێتی ئەنجامدانی ،بۆ #ئەو کەسانەی #کە نەخۆشیەکانی (#رەقبوونی خوێنبەرەكان و #زمانەکان و #زگماكی و #کونی ) دڵیان هەیە #پێویستە چارەسەرییان بۆ #بکرێت.
بەشی :: راگەیاندن
قەستەرە(Cardiac Catheterization)کردارێکە لەڕێگەی بۆرییەکی وردەوە دەبێت ، کە بە دەمارێکی ( ران یان مل یاخود باڵ )دا دەبرێت واتا لە ڕێگەی دەمارەوە بۆرییەکی وورد دادەنرێت لەم بۆرییەوە چەندین وایەر و شەبەکە و باڵۆن دەبرێتە ژوورەوە بۆ ئەو شوێنەی دڵ کە چارەسەرەکەی بۆ دەکرێت.
ئایا قەسەترە تەنها بۆ گەورەکان دەکرێت؟
پسپۆرانی نەخۆشیەکانی دڵ دەڵێن: "قەستەرە بۆ ئەو منداڵانەش دەکرێت کە کێشەی دڵیان ھەیەو بە شێوازی "ئیکۆ" جۆری کێشەکەی نادۆزرێتەوە ، کاری قەستەرە بۆ ھەریەک لەم دو مەبەستە پزیشک بەکاری دەھێنێت".
ئەو گرفتانەی دڵی منداڵ چیە تاکو قەستەرەی بۆ بکرێت؟
ھەندێک منداڵ دەماری دڵیان بە پێچەوانەوە بەستراوە لە ڕێگەی قەستەرەوە کونێک دروست دەکەین بۆ ئەوەی تێکەڵ بوونی خوێن زۆر بکەین تاکو بتوانێت بەردەوام بێت لە ژیان ، یان ھەندێک منداڵ (کونێک یا دەمارێکی زیادە) لە دڵیدا ھەیە و بە قەستەرە شەبەکەی بۆ دادەنێن و کونەکە دادەخەین ، یاخوود زمانەکانی دڵیان تەسکەو لە ڕێگەی قەستەرەوە گەورەتر دەکرێت " کەواتە ( قەستەرە کردن بۆ پشکنین و قەستەرە بەمەبەستی چارەسەرکردن).
بەگشتی پزیشکەکان قەستەرە بۆ چ مەبەستێک بەکاردەهێنن؟
یەک. پێوانی فشاری ناو بۆشاییەكانی دڵ، کە هەندێکجار بەرز دەبێتەوە بەهۆی كەمكاركردن وخراپی فەرمانەكانی دڵ.
دوو. پێوانی ڕێژەی خوێنی هەڵگری (ئۆكسجین) هەوا لە بۆشاییەكانی دڵ.
سێ. پێوانی كار و چالاكی سكۆلەی چەپ، ئەویش بە پێوانی ڕێژەی فشاری خوێن لە (سكۆلەی چەپ) كە زیاترە لە(٥٠%) لە قەبارەی خوێن.
چوار. دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک (رەقبوونی خوێنبەرەكان و زمانەکان و زگماكییەكان)ی دڵ.
لایەنە باشەکانی قەستەرەی دڵ چین؟
- بەنج کردنی قووڵی ناوێت واتە تەنھا بەبەنجی خاو دەکرێت و قەفەسەی سنگی نەخۆشەکە ناکرێتەوە .
- ھەروەھا پێویست ناکات دڵ بوەستێنرێت و کاری تێدا بکرێت ، بەڵکو دڵ کاری خۆی دەکات و لە ڕێی قەستەرەوە چارەسەر ئەنجام دەدرێت.
دەبێت چۆن چاودێری نەخۆش بکرێت دوای قەستەرە؟
١. نەخۆش دوای قەستەرە تەواو ئارام بێت و بحەوێتەوە، نابێت زۆر بجولێتەوە ،چونكە لەوانەیە ببێتە هۆی خوێنبەربوون.
٢. ئەو شوێنەی "بۆری" قەستەرەی لێ چووەتە ژوورەوە چاودێری بكرێت نەوەك تووشی خوێن بەربوون بێت.
٣. چاودێری كردن و پێوانی لێدانی دڵ و پلەی گەرمی لەش و جوڵەی پەنجەکانی لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراو پزیشكی لێئاگادار بکرێتەوە.
٤. چاودێری كردنی نیشانە زیندەگییەكانی نەخۆشەكە (وەك: لێدانی دڵ و فشاری خوێن و هەناسەدان) و زوو دەست نیشان كردنی هەر ناڕێكییەك لە لێدانی دڵ و چارەسەركردنی.
