▪️هۆكاره‌كانی سه‌رئێشه چین له‌كاتی رۆژووگرتندا؟چۆن بتوانین به‌دووربین لێی؟
-كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی گلوكۆز (شه‌كر) له خوێندا كه خانه‌كانی مێشك و ده‌مار پێویستیان پێیه به‌تایبه‌ت له كاتژمێره‌كانی پێش رۆژووشكاندن.
-كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كافایین له خوێندا به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر چا و قاوه‌و خواردنه غازییه‌كان ده‌خۆنه‌وه.
-كه‌مبوونه‌وه‌و تێكچوونی خه‌و و كاتی بایۆلۆجی له‌مانگی ره‌مه‌زاندا.
-هۆكارێكی تر بۆ تووشبوون به سه‌رئێشه له مانگی ره‌مه‌زاندا تێكچوونی كاتی ژه‌مه‌كانی خۆراك و جۆری خۆراكه، به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یره‌وی رۆتینێكی خواردنی رێك و ته‌ندروست ده‌كه‌ن.
-كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی (نیكۆتین) له خوێندا هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رێشه‌یه له جگه‌ره‌كێشه‌كاندا.
-هیلاكی و ماندوێتی و فشاری ده‌روونی له شوێنی كاركردن هۆكارێكی ترن بۆ سه‌رێشه له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا.
▪️چی بكه‌ین تا بتوانین به‌دوور بین له سه‌رێشه له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا؟
- خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر له ئاو له‌كاته‌كانی نێوان به‌ربانگ وسحور.
-خواردنی ژه‌مێكی ته‌واوو ته‌ندروست له كاتی سحور، بۆ نموونه ماست، نانی بۆر یان جۆ، سه‌وزه و میوه كه ورده ورده گلوكۆز ده‌رژێننه خوێنه‌وه.
-خواردنه‌وه‌ی كوپێك له قاوه‌ی خه‌ست یان چا له كاتی سحوربه‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر ئاره‌زووی خواردنه‌وه‌ی چاوقاوه‌ن به گشتی.
-ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رێشه‌ی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵدایه، دوای راوێژی پزیشكی تایبه‌ت ده‌توانن ئازارشكێن وه‌ربگرن له‌كاتی سحوردا.
-هه‌وڵ بده كاتی خه‌وت تا بتوانی رێكبخه‌یت و له رۆژێكدا ٧ كاتژمێرێك بخه‌ویت.