هۆڕمۆنی تێستێڕۆن لە ئافرەت
بۆچی پێویستە پشكنین بۆ هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن بكرێ لە ئافرەت لەکاتێکدا تێستۆستیرۆن هۆڕمۆنی نێرینەیە !؟"
لەشی ئافرەت هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن (كە هۆڕمۆنی نێرینەیە )بەرهەم دەهێنێت بەڵام بە ڕێژەیەكی كەم، بۆیەپێویست دەكات كە پشكنینی بۆ بكرێت بۆ زانینی هاوسەنگی هۆڕمۆنەكان و ڕێكخستنی لەشی ئافرەت بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی سروشتی كار بكات .
بەرزی ئاستی هۆڕمۆنی تێستێستڕۆن لە خانمانداڕوودەدات بەهۆی حاڵەتە تەندروستیەكان وەكو (نەخۆشی ئەدریناڵ ،و نەخۆشی شەكرە ، فشاری دەروونی ، و كیسی هێلكەدان ،و بوونی لووەووە)
بەرزی ئاستی تێستۆستیرۆن لە خانماندا ئەبێتە هۆی دەركەوتنی چەن #نیشانەیەكی نێرینە وەكو ;
١-دەنگبوونی گڕ و
٢-بچووك بوونەوەی سنگ و ،
٣-زیادبوونی ئارەزووی سێكسی وەكو نێرینە و گەورەبوونی ماسولكە وەك لە پیاواندا.
٤-هەڵوەڕینی موو :ئەمەش نیشانەیەكی ترە لە بەرزی ئاستی ئەو هۆڕمۆنە لە خانماندا كە وەك چۆن لە پیاودا ڕوودەدات ،
وەك كەمبوونەوەی موو لە تەوقی سەردا تاكو نێوچەوان .
٥-هەروەها دروستبوونی زیپكە لە سەر چەناگەو ڕوومەتدا
٦-هەروەها دەبیێتە هۆی ناڕێكی سووڕی مانگانە
٧-و شەكری خوێن بەرز و نزم دەبێت.
٨-مووی زیادەی نائاسای :ئەمەش حاڵەتێكە لە خانماندا ڕوودەدات كە زیادبوون و
پەیدابوونی مووی زیادەیە لە چەناگەو دەمووچاو سك و سنگدا ..
چارەسەر كردن بۆ ئەو مووە زیادانەش بە بەكارهێنانی لێزەر و پێدانی دەرمان بۆ ڕێگری لەو زیادبوونی ئەو مووانە.
هەر كاتێك یەكێك لەم نیشانانەت بەدی كرد پێویستە دەست بەجێ پشكنینی هۆڕمۆنی بكەیت!!