دڵ کونی - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 6 يونيو 2018

دڵ کونی

دڵ كون بون چیه‌ زۆر جار ئه‌بیستن مناڵی فڵان كه‌س دڵی كونه‌
دڵ كون بون یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌ congenital heart disease یه‌كان
واتا زگماكیه‌
دڵ كون بون دوو جۆری هـه‌یه‌
Asd وه‌ vsd
Asd 
واتا كونێك هـه‌یه‌ له‌ نێوان دوو ‌‌گوێچكه‌له‌ی دڵ یان بڵێین دوو به‌شه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ی دڵ
كاتێ گوێچكه‌له‌ی چه‌پ پاڵ به‌ خوێنه‌وه‌ ئه‌نێ دێته‌ ناوگوێچكه‌له‌ی ڕاست و تێكه‌ڵ ئه‌بێ 
Vsd
واتا كونێك هـه‌یه‌ له‌ نێوان دوو سكۆڵه‌ی دڵ یان بڵێین دوو به‌شه‌كه‌ی خواره‌وه‌ی دڵ 
كاتێ سكۆڵه‌ی چه‌پ پاڵ به‌خوێنه‌وه‌ ئه‌نێ به‌ره‌وه‌ جه‌سته‌ به‌ هـۆی كونه‌كه‌وه‌ تێكه‌ڵ به‌سكۆڵه‌ی ڕاست ده‌بێ
كون بونی دڵ زۆرجار به‌خۆی چاره‌ ده‌بێ گه‌ر بچوك بێ به‌ڵام هـندێ كات پێویست به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كا
به‌ هـۆی مادده‌یه‌كی سیناعی كونه‌كه‌ دائه‌خرێ
كون بونی دڵ ئه‌بێته‌ هـۆی ئه‌مانه‌
١- گه‌وره‌ نه‌بونی مناڵه‌كه‌
٢- ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی 
٣- زوو مانوبون
٤- شكستی دڵ