جۆرەکانی چەوری - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 28 يونيو 2018

جۆرەکانی چەوری

جۆرەکانی چەوری لە خوێن و لەشی مرۆڤدا 

جۆرەکانی  چەوری لە لەشی مرۆڤدا جۆری زۆرە بەڵام ئەوخۆرانەی کە شیکاریان بۆ دەکرێت لە تاقیگە پزیشیکیەکاندا و باوە لەناو هاوڵاتیاندا بریتییە لە چوار جۆر کە ئەمانەن ( Cholesterol  , Triglycerides , HDL , LDL  )  کە هەرجۆرێکیان تایبەت مەندی خۆی هەیە و زیاد بوون و کەم بوونی ڕێژەیان کاریگەری دەبێت لەسە تەندروستی مرۆڤ.
1- Cholesterol :-
  کە ئەم جۆرەیان لەناو خانە و سوڕی خوێنی مرۆڤدا بوونی هەیە ، ناتوێتەوە لە ناو خوێندا هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە کە بەرزبونەوەی لە خوێندا مەترسیدارە . بە هەمان شێوە کەم بوونیشی کارێگەری خراپی دەبێت لەسەر مرۆڤ چونکە بەشدارە لە پێکهاتەی هەندێک جۆری رژێنەرەکان .

2- Triglycerides:-  
ئەم جۆرە لە چەوری لە سوڕی خوێنی مڕۆڤەدا هەیە هەر وزەیەک لە لەش زیادەبێت لەم جۆرە چەوریەدا خەزن دەکرێت کە پاشان لە شێوەی خانەی چەوریدا خەزن دەکرێت . کە زۆر هۆکار هەیە بۆ کۆبوونەوەی ئەم جۆرە چەوریە کە ئەویش بریتین لە قەڵەوی ، خواردنی شەکری زۆر یان خواردنەوەی مەشروباتی کهول و غازی ، جگەرە کێشانی زۆر و ئەوکەسانەی کە توشی نەخۆشی شەکرە بوون ...

3- High-density lipoprotein (HDL) cholesterol :- 
 ئەم جۆرە لە چەوری کە بە جۆرە باشەکەی چەوری ناودەبرێت کە ئەویش لەبەر ئەوەیە کە چەوریە خراپەکانی ناو خوێن هەڵدەگرێت بۆ سوتاندنیان ، لەم کاتەدا بۆریەکانی خوێن بە کراوەیی  دەمێنێتەوە و مرۆڤ توشی گیرانی بۆرییەکانی خوێن نابێت ، خوێن بە ئاسانی هاتوچۆ دەکات .....

4- Low-density lipoprotein (LDL) cholesterol:-
  بە پێچەوانەوە ئەم جۆرە بە چەورییە خراپ ناوزەند کراوە ، لەبەر هۆکاری ئەی کاتێک لەناو خوێندا بەرز دەبێتەوە ڕێدەگرێت لە هاتووچۆکردنی  خوێن بەناو لاشەدا و لەئەنجامدا دەبێتە جەڵتەی دڵ .

كێ پێویستە ئەم جۆرە شیکارییانە بکات 
1- ئەوکەسانەی کە جگەرە دەکێشن 
2- ئەوکەسانەی کە کێشیان زۆرە
3- ئەوکەسانەی کە مەشروب خۆرن بۆ ماوەیەکی زۆر
4- ئەوکەسانەی کە نەخۆشییەکانی دڵیاان هەیە
5- بۆ پیاوان لە سەرو ٤٥ ساڵ و بۆ خانمان ٥٥ ساڵ  

چۆن خۆمان ئامادە بکەن تاکوو  شیکاریەکەمان  ڕاست دەربچێت 
1- پێویستە ماوەی ٩ بۆ ١٢ کاتژمێر هیچ شتێکت نەخواردبێت .
2- هەندێک لەم جۆرانە کاتێک پزیشک بۆ نەخۆشی دەنوسێت بە تێری بکرێت لە هەندێک کاتتی کەمدا ...
-ئەنجامەکەم دەبێت چۆن بێت ؟ 
ئەم پرسیارە وەڵامی جیاوازە بە پێی نەخۆش بۆ نەخۆشێکی تر بەڵام بۆ کەسی ئاسایی بەم جۆرەیە 
- بۆ  cholesterol  دەبێت کەمتربێت لە ٢٠٠ mg/dL لە سەروو ٢٤٠ mg/dL   پێویستە پزێشک نەخۆشەکە ببینێت.
- بۆ Triglycerides دەبێت کەمتر بێت لە ١٥٠ mg/dL  وە لە ٢٠٠ mg/dL سەرووتر پێویستە پزێشک نەخۆشەکە ببینێت .
- بۆ High-density lipoprotein (HDL) cholesterol  لە ٦٠ mg/dL زیاتر ئەوازۆر باشە بەڵامکاتێک کە کەمتر لە ٤٠ mg/dL پێویستە پزێشک نەخۆشەکە ببینێت .
- بۆ Low-density lipoprotein (LDL) cholesterol لە ١٢٩ mg/dL کەمتر ئاساییە بەڵام لە ١٩٠ mg/dL زۆر خەتەری هەیە لەسەر نەخۆش و پێویستە پزێشک نەخۆشەکە ببینێت .
وەرگیراو 👇👇👇👇