نیشانەکانی شەکرە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 27 يونيو 2018

نیشانەکانی شەکرە

نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە
١.زۆر هەست کردن بە تینوێتی و ئاو خواردنەوەی زۆر .
٢. میزکردنی زۆر .
٣. زۆر خواردن و هەست کردن بە برسێتی.
٤. دابەزینی کێش و هەست کردن بە لاوازی و لەش داهێزران.
٥. چاو لە رەشەوە هاتن و بەرچاو تاریک بوون.
٦. سڕبوونی دەست و پێ.
٧. زۆر تووشبوون بە هەوکردن بەتایبەت هەوکردن بە کەڕوەکان.
٨. ئەو کەسانەی کە زیاتر مەترسییان هەیە توشی شەکرە بن ئەمانەن : ا. کەسی قەڵەو.
 ب. کەسی یەکەمی شەکرەی هەبێ.
 ج. پەستانی خوێنی بەرزبێ.
٩. ڕەنگە ھەندێ کەس ھیچ نیشانەیەکی نەبێ،بۆیە باشتر وایە هەموو کەسێک لە تەمەنی ٤٥ ساڵ و زیاتر پشکنینی شەکرەی بۆ بکرێت. 
 
ئامادە کردنی: د.کاردۆ محمد فەرەج