***** هۆکاره‌کانی قه‌ڵه‌وی و زۆری کێش :
ـــ کۆمه‌ڵێک هه‌ڵس و که‌وتی هه‌ڵه‌ی ڕۆژانه که ده‌بنه هۆی زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی :
۱ ـــ خواردن به خێرایی : به هۆی که‌می کات و خێرابوونی ڕیتمی ژیان زۆرن ئه‌وانه‌ی به په‌له نان ده‌خۆن و له ئه‌نجام دا بڕێکی زۆر خۆراک ئه‌خورێت ، پێویسته به هێواشی خۆراک بجویت به باشی و پارووی بچووک بچووک بکه‌یت ۰
۲ ـــ که‌می ئاو خواردنه‌وه : خواردنه‌وه دوو په‌رداخ ئاو نیو سه‌عات پێش ژه‌می خۆراک ده‌بێته هۆی ( % ۲۲ ) کۆی ئه‌و وزه‌ی له خۆرادنه‌وه ده‌چێته ناو له‌ش ۰
۳ ـــ دانیشتن ۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ۰
٤ ـــ که‌م خه‌ویی و شه‌ونخوونی ۰
٥ ـــ خواردن له ناو قاپی گه‌وره‌دا ۰
٦ ـــ خواردن به رامبه‌ر ته‌له‌فزێون یان ئه‌نته‌رنێت و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان و خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه ۰
۷ ـــ خواردنه‌وه وزه زۆره‌کان : خواردنه‌وه گازی و وزه‌به‌خشه‌کان و شه‌ربه‌تی میوه که به شه‌کر شیرین کرا بێت ۰
۸ ـــ به‌کارهێنانی مه‌سعه‌د له بری قادرمه .
۹ ـــ که‌م خواردنی ڕیشاڵه‌کان : له سه‌وزه و میوه‌دا زۆر هه‌یه .
۱۰ ـــ زۆر به‌کارهێنانی چه‌وریه باشه‌کان وه‌ک زه‌یتی زه‌یتون ؛ بۆ نموونه یه‌ک که‌وچکی چێشت زه‌یتی زه‌یتون بڕی ( ۱۱۹ کالۆری ) تێدایه ، بۆیه له کاتی چێشت لێنان پێویسته زۆری تێ نه‌کرێت ۰
۱۱ ــ نه‌خواردنی سه‌وزه و میوه له نێوان ژه‌مه‌کان ڕۆژانه ۰
۱۲ ـــ خواردنی چه‌ور له کۆتایی هه‌فته و پشوو و بۆنه و سه‌یران دا ۰
۱۳ ـــ نه‌خواردنی ژه‌مه‌کان به ڕێک و پێکی له کاتی خۆی دا بێ هیچ هۆکارێکی گرنگ ۰
۱٤ ـــ چوونه بازاڕ و مارکێته‌کان بۆ کڕیی خوارده‌مه‌نی بێ نووسینی بڕ و جۆری ئه‌و خۆراکانه‌ی پێویستن بۆ ماڵه‌وه ۰
۱٥ ـــ ئیسراحه‌ت نه‌کردن و دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی پێویست به هێمنی و له که‌شێکی ئارام دوور و له ژاوه ژاو و ده‌نگی به‌رز ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی