--- نه‌خواردنی شه‌کری سپی خانه‌ی شێرپه‌نجه ناکوژێت :
--- چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه به نه‌خواردنی شه‌کر ناکرێت :
ــــ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی زانستی ناڕاست و بێ به‌ڵگه‌ی زانستی به‌رده‌وامه ؛ یه‌کێک له‌و هه‌واڵانه بریتی یه له چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و خۆپاراستن لێی له ڕێگه‌ی نه‌خواردنی شه‌کری سپیه که گوایه خانه شێرپه‌نجه‌کان ده‌کوژێت چونکه حه‌زیان له شه‌کره و بێ ئه‌وه ده‌مرن ۰
۱ ـــ ئه‌م هه‌واڵه دووره له ڕاستیه‌وه و ته‌نها چه‌واشه‌کاریه ۰
۲ ـــ شه‌کری سپی له مادده‌ی سوکه‌رۆز پێک هاتووه و له ناو له‌ش دا ده‌گۆڕێت بۆ گلوکۆز به‌ڵام هه‌موو جۆره‌کانی کاربۆهیدارات له ناو له‌ش دا له‌وانه شه‌کری ناو میوه و دانه‌وێڵه به هه‌مان شێوه ده‌گۆڕێت بۆ گلوکۆز واته نه‌خواردنی شه‌کری سپی ته‌نها جۆری سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گۆڕێت ۰
۳ ـــ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌موو جۆره کاربۆهیدراته‌کان نه‌خوات ؛ خانه شێرپه‌نجه‌کان نامرن چونکه ده‌توان وزه‌ی پێویست له پڕۆتین و چه‌وری وه‌ربگرن هاوشێوه‌ی هه‌موو خانه ساغه‌کانی له‌ش ۰
٤ ـــ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه ده‌بێته هۆی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له چاره‌سه‌ری پزیشکی گونجاو ؛ له هه‌مان کات زیان به‌ته‌ندروستی ده‌گه‌ێنێت ئه‌گه‌ر مادده کاربۆهیدراته‌کانی وه‌ک میوه و سه‌وزه نه‌خوات ۰
٥ ـــ بێگومان شه‌کری سپی و دروستکراو زیانی زۆره نه‌خواردنی شه‌کری سپی به‌ته‌نها تا ئێستا نه‌سه‌لمێنراوه که ڕێگه ده‌گرێت له شێرپه‌نجه ؛ به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه زۆر خواردنی شه‌کر و شیرینی ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی و بێهزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و چه‌ندین ده‌رئه‌نجامی خراپی تر که ئه‌گه‌ری تووشبوون به چه‌ندان جۆری شێرپه‌نجه زیاد ده‌کات
٦ ـــ هه‌م خانه‌کان گلۆکۆز به‌کار دێنن به‌ڵام خانه شێرپه‌نجه‌یه‌کان زیاتر چونکه چالاکترن ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی