کۆلسترۆڵ چییە و کۆلسترۆڵی باش و خراپ کامانەن؟
کۆلسترۆڵی بەرزی خوێن یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەخۆشییەکانی دڵ، بەتایبەت جەڵتەی دڵ، بەڵام لەلایەکی ترەوە بوونی ئەم ماددەیە لەلەشدا زۆر گرنگە.
لێرەدا ئاشناتان دەکەین بە واتای کۆلسترۆڵ و جۆرەکانی
کۆلسترۆڵ چییە؟
کۆلسترۆڵ ماددەیەکی نەرم و چەوری ئاسایە کە لە سوڕی خوێن و یەک بەیەکی خانەکاندا دەردەکەوێت و بوونی بۆ لەش زۆر پێویستە، کۆلسترۆڵ لە خوێندا شی نابێتەوە، بەڵکو لەلایەن لیپۆپڕۆتینەکانەوە کە لە چەوری و پڕۆتین پێکهاتوون لەخوێندا جێگۆڕکێ دەکات.
دوو جۆر لیپۆپڕۆتین لە لەشدا هەن کە کۆلسترۆڵ دەگوێزنەوە : لیپۆپڕۆتینی چڕیی کەم (LDL) و لیپۆپڕۆتینی چڕیی زیاد (HDL).
LDL و HDL بە هاوکاری یەک لەسەر پێنجی تری گلیسرید (Tri glyceride) ی هەبوو لەلەشدا ڕێژەی کۆلسترۆڵی خوێن پێک دەهێنن، ئەمەش لە پشکنینی خوێندا ڕێژەکەی دەپێورێت.
كۆلسترۆڵی زیانبەخش (LDL) چییە؟
کۆلسترۆڵی زیانبەخش یان LDL دەتوانێت لە دیواری خوێنبەرەکاندا بنیشێت و ببێتە هۆی تەسکبونەوە و تەنگ کردنیان، بەم حاڵەتە دەڵێن گیرانی خوێنبەرەکان یان تەسکبونەوەی خوێنبەرەکان کە دەبێتە هۆی مەیینی خوێن و دروستبوونی جەڵتە.
یەکێکی تر لە کێشەکانی کە دەبێتە هۆی بەزبونەوەی LDL ی خوێن، نەخۆشی دەمارەکانی خوێنە کە لەو خوێنبەرانەدا دروست دەبێت خوێن بە پێکان دەگەیەنن، چونکە بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە تەسک دەبنەوە و خوێن بە باشی ناگەیەنن بە پێکان.
کۆلسترۆڵی سوودبەخش (HDL) چییە؟
کۆلسترۆڵی سوودبەخش یان HDL یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی LDL کە لەدەمارەکانی خوێندا هەیە، پسپۆڕان لەوباوەڕەدان کە HDL لەلەشدا وەک ڕاکێشەر یان مژۆک کاردەکات، چونکە دەبێتە هۆی وەرگرتنی LDL لە خوێن و ناردنی بۆ جگەر، لەجگەردا ئەم LDL نە شی دەبنەوە و لەکۆتاییدا لەلەش دەکرێنە دەرەوە.
یەک لەسەر سێ بۆ یەک لەسەر چواری کۆلسترۆڵی لەش لە HDL پێکدێت کە ڕێژەیەکی گونجاو و پێویستی خوێنە، HDL ڕێگری لە نەخۆشییەکانی دڵ دەکات بەتایبەت جەڵتەی مێشک، کەمبونەوەی لەخوێندا ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.
ئەم بە رێزەش قەڵەوە و چەوریەکانی بە رزە و شەکرەشی بە رزە 😕
RBS=323 mg/dl
Cholestrol=410 mg/dl
Triglesrides=1200mg/dl
