چۆن پێست لە گەرمای هاوین دەپارێزیت
پێست گەورەترین ئەندامی لەشی مرۆڤە و ئەركی پارێزگاریكردنی ئەندامەكانی ناوەوەیە لە تەنی بێگانە، ڕێكخستنی پلەی گەرمی لەش وهەستكردن و جوانی بەخشینە بە مرۆڤ.
تیشكی خۆر كاریگەری زیان بەخشی هەیە بۆ سەرپێستی مرۆڤ و دەبێتە هۆی:
- ووشكبونەوەو سوتان و لەناوبردنی خانەكانی پێست .
- چەندین جۆری شێرپەنجەی پێست.
- چرچولۆچی و پەڵەو چەندین ووردە خاڵی زیانبەخش لەسەرپێست.
- زیاتر دەردانی چەوری وئارقكردنەوە كە هەندێك جار دەبێتە هۆی گیرانی كونە ووردەكانی سەر پێست وە بە هۆیەوە چەندین جۆری زیبكەونەخۆشی پێست دروست دەبێت.
- تونتركردن و خراپتركردنی هەندێك جۆری نەخۆشی پێست.
چەند رێنماییەك بۆ پاراستنی پێست لە تیشكی خۆر بەتایبەت لە وەرزی هاویندا:
- بەكارهێنانی دژەخۆر.
) بەكارهێنانی چەتروشەبقە(كڵاو).
- ئاوخواردنەوە بە برێكی باش.
- خواردنی میوە بەتایبەت ئەوانەی كە بڕێكی زۆر ئاویان تێدایە.
- شۆردنی ئەو شوێنەی بەرتیشك و گەرمی زۆری خۆر دەكەوێت بە ئاوی سارد.
- شەوانە بەكارهێنانی كرێمی تایبەت بۆ پاككردنەوەی پێست لە چەوری و خانە مردووەكان و هەروەها نەرمكردنەوەی پێست(ئاگاداربە هەندێك جۆری كریم لەوانەیە زیاترپێست ئازاربدات و خانەكانی تێك بدات).
- زۆر بەكارنەهێنانی میكیاژ بەتایبەت لە جۆری چەور، وە پێویستە پێش نووستن شوێنی بەكارهێنان بشۆردرێت و پاك بكرێتەوە.
- ئەگەرهەستتكرد بە سوتانەوەوسوربوونەوەیەكی زۆر، پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆر بكەیت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
بەهیوای تەندروستییەكی باش
دكتۆر
مقداد حسن فقێ