مرۆڤ بۆچی باوێشك دەدات؟
هەموو مرۆڤێك بەیانیان یان هەر كاتێك كە لە خەو رادەبێت و هێشتا خەو بەری نەداوە، یان ماوەیەك ناخەوێت ئەوە كاتێك كە زۆر خەوی دێت، باوێشك لێ دەدات، لێرەدا هۆكارەكانی دروستبوونی ئەو دیاردەیە دەخەینە روو.
یەكەم: بەهۆی كێشە لە غودەی دەرەقی،هەڵدەستی بە دەردانی هۆرمۆنەكان بە ئامانجی كەمكردنەوەی ترشی سیانەی یۆدۆسیۆنین و سیرۆكسین، كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی لێدانەكانی دڵ و هەست نەكردن بە ماندوویەتی، كاتێك كێشە لە غودەی دەرەقیدا هەبێت و هۆرمۆنی پێویست دەرنەكات بۆ كەمكردنەوەی ئاستی ئەو ترشانە، ئەوا مرۆڤ هەست بە ماندوویەتی دەكات و لێدانی دڵی تێك دەچێت، دەبێتە هۆی خەوهاتن یان حەزكردن بە خەوتنەوە، ئەگەر ئەو دیاردەیە زۆر دووبارە بووەوە، پێویستە سەردانی پزیشك بكەن، چونكە ناتەندروستی غودەی دەرەقی، تووشی زۆر كێشەی تەندروستیتان دەكات.
دووەم:كەمی ئاسن، ئەگەر بڕی ئاسن لە جەستەی مرۆڤدا كەم بێت، ئەمەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە كەمخوێن و هەست كردن بە هیلاكی زۆر و بەردەوام خەوهاتن و باوێشكدان، جگەلەوەی دەبێتە هۆی سیستبوونی گواستنەوەی ئۆكسجین لەبەشە جیا جیاكانی جەستە، چونكە كاتێك تووشی كەمخوێنی ببینن ئەوا خڕۆكە سوورەكانی خوێن كە ئەركیان گواستنەوەی ئۆكسجینە ژمارەیان كەم دەبێتەوە و تووشی كێشە دەبین، لەبەر ئەوە دەست بە باوێشكدان دەكەین.
سێیەم: كەمی شلەمەنی لە جەستەدا، توێژەرانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی پەنسلڤانیا گەیشتنە ئەو باوەڕەی كە كەمی شلەمەنی لە جەستەی مرۆڤدا هۆكاری راستەوخۆی هەیە بە پشوودان و خەوتن مرۆڤەوە، بۆیە كاتێكیش مرۆڤ لەكاتی خەوتندا بە تەواوی پشوو نەدات، كاتێك خەبەریشی دەبێتەوە باوێشكی دێت و رۆژەكەش بە تەواوی شەكەت دەبێت.
چوارەم: نەخۆشی شەكرە، هۆرمۆنی ئەنسۆلین هەڵدەستی بە مژینی گلۆكۆز و گۆڕینی شەكر بۆ وزە، بەڵام ئەوانەی تووشی نەخۆشی شەكرە بوونە پرۆسەی گۆڕینی شەكریان بۆ وزە یەكجار سیستە، ئەمەش وا دەكات وزەیان كەم بێ و بەردەوام هەست بە بێ تاقەتی و هیلاكی بكەن، بۆیە پزیشكان رێنماییمان دەكەن كە ئەوانەی لە بەیانیاندا بە بەردەوامی و بەزۆری باوێشك دەدەن، پێویستە سەردانی پزیشك بكەن و پشكنینی شەكرە ئەنجام بدەن.
شەشەم: شارەزایان هەریەك لە كەمی جوڵە و چالاكی و بزێوی هاوكات كەمی ڤیتامین B12 له جەستە و زۆر خواردنەوەی قاوە بە هۆكارێك دەزانن بۆ زۆری باوێشكدان.