نیشانەکانی کەمی ئاو لە لەشدا - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 4 يوليو 2018

نیشانەکانی کەمی ئاو لە لەشدا

چەند نیشانەیەکی کەمبونەوەی ئاو لەناو جەستە

ئاو زۆربەی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ داگیردەکات و بەوهۆیەشەوە زۆربەی شانەو خانەکان و ئەندامەکان پێوستیان بەو شلەیە هەیە بۆئەوەی کارەکانیان بەباشی ئەنجامبدەن و لەکاتی کەمبونەوەی توشی تێکچونی تەندروستی دەبین و بەو هۆیەشەوە چەند نیشانەیەک لەسەر جەستەمان دەردەکەوێت.

لەدیارترین ئەو نیشانانەی جەستە لەکەمی ئاو ئاگادارماندەکەنەوە:

- کاری گەدەمان تێکدەچێت
کەمی ئاو لەناو گەدە هەرسکردنی خۆراک پەکدەخات و هەندێک جار زیان بەگەدە دەگەیەنێت و توشی لاوازبونی دەکات.

- هەستکردن بە برسێتی
کاتێک تونیمان دەبێت جەستە داوای خۆراک دەکات و بەوەش زیانی لە زۆربونی کێش دەبێت تەندروستیمان تێکدەچێت.

- وشک بونەوەی دەم و تونێتی
لەکاتی کەمبونەوەی ئاو لەناو جەستەمان یەکەم ئەندام دەری دەخات دەمە کە وشک دەبێتەوە و هەندێک جار بۆنی ناسروشتیش دەردەکات.

- وشکبونەوەی پێست
پێست لەو ئاندامانەیە پێستی بە ئاو هەیە بۆ ئەوی بە شێداری بمێنێتەوە و خانەکانی نوێ بکاتەوە و کاتێک ئاو لە جەستەمان کەمدەکات وشک دەبێتەوە.

- وشکبونەوەی چاوەکان
بەهەمانشێوەی دەم و پێست چاوەکانیش بەکەمی ئاو کاریگەر دەبن و توشی وشک بونەوە و ئازار دەبن.

- ئازاری جومگەکان
بەهۆی ئەوەی زۆربەی بەشی ناوەوەی جومگەکان لە شلە پێکهاتووە ئاو کاریگەری گرنگی لەو ئەندامەدا هەیە و ئازاری کەمدەکاتەوە.

- بچوک بونەوەی ماسولکەکان
بەهەمانشێوە ماسولەکان بەشێکی زۆریان لە ئاو پێکهاتووە و لەکاتی کەمبونەوەی ئەو شلەیە لەناو جەستە توشی بچوک بونەوەی ماسولکە دەبین و ئەوکەسانەی یاری لەش جوانی دەکەن دەبێت برێکی زۆر ئاو بخۆنەوە.

- لەکاتی نەخۆشکەوتن درەنگ چاک دەبینەوە
کاتێک ئاو دەخۆینەوە ژەهرەکان لەناو جەستە کەمدەکات و چاکبونەوە و توشبون بە نەخۆشی کەمدەکاتەوە.

- جەستەمان توشی ڕەقبون دەکات
بەهۆی ئەوەی ئاو لەناو خوێندا پێکهاتەی سەرەکیە لەکاتی کەمبونەوەی ڕێژەی ئۆکسجینی گواستراوە بۆ ئەندامەکان کەمدەکات و بەوش توشی زیانی جەستەیی دەبین.

- توشی بیربونی کاتی دەبین
کاتێک ئاوی جەستەمان کەمدەکات زۆربەی ئەندامەکان کاریگەر دەبن و گورچیلەکانمان توشی هەوکردن دەبێت و پێستمان وشک دەبێتەوە بەوەش توشی پیربونی کاتی دەبین و دەبێت بەردەوام ئاو بخۆینەوە بۆ ئەوەی خۆمان لەو زیانانە بپارێزین.