خوێن (Blood)
بەستەرە شانەیەکی شلە پێک دێت لە پلازما و خانەکانی خوێن وە ڕەنگێکی سوری هەیە.
تایبەتمەندییەکانی خوێن :-
1- قەبارەکەی لە لەشی مرۆڤێکدا 5 _ 6 لیترە .
2- کارلێکەکەی تفتە و PH کەی لە نێوان 7.36 _ 7.45 .
3- وە Specific Gravity کەی لە نێوان 1.052 _ 1.060
4- ڕەنگەکەی سورە.
5- تامەکەی سوێرە .
6- لینجەکەی 4.5 جار زیاترە لە لینجی ئاو .
7- پلەی گەرمیەکەی 38c _ 36 c .
8- پەستانی ئۆزمۆتیکی بە تێکڕا (MM of HG 25)
پێکهاتەکانی خوێن (لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت) ئەوانیش :-
یەکەم :- پلازما کە 55 % خوێن پێک دێنێت و ڕەنگێکی زەردی کاڵی هەیە. جیاوازی پلازما لە سیرەم ئەوەیە کە پلازما Clotting Factors تێدایە بەڵام لە سیرەمدا Clotting Factors نیە.
پێکهاتەکانی پلازما:-
أ - لە 90 % پلازما لە ئاو پێک دێت .
ب - وە لە 10 % پلازما پێکدێت لە پێکهاتەکانی تر وەک ( پرۆتین و هۆرمۆن و خۆراکە مادە و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و ....تاد )
فرمانەکانی پلازما :-
أ - یارمەتی گواستنەوە و دەرکردنی پاشەڕۆکان دەدات لە ناو خوێندا .
ب - خۆراکە مادەی هەڵگرتوە بۆ ئەنجامدنی زیندە چالاکی خانەکانی لەش .
ج - پلازما پێکدێت لە Clotting Factors کە یارمەتی کڵوت بوون و وەستاندنەوەی خوێن دەدات لە کاتی خوێن بەربوندا .
دووەم :- خانەکانی خوێن ئەوانیش لە 45 % خوێن پێکدێنن و دابەش دەبن بۆ 3 جۆر .
1 - خڕۆکە سورەکانی خوێن (RBC)
2- پەڕەکانی خوێن (Platelet)
3 - خڕۆکە سپیەکانی خوێن (WBC)
وە خڕۆکە سپیەکانی خوێنیش دوو جۆرن :-
أ - دەنکۆڵە دارەکان (Granulocytes) :- ئەوانیش پێک دێن لە Neutrophil و Eosinphil و Basophil.
ب - بێ دەنکۆڵە دارەکان (Agranulocyts) :-
ئەوانی پێک دێن لە Lymphocyte و Monocyte کان .
شوێنی گەشەی خانەکانی خوێن بەگشتی :-
- لە 3 هەفتەیەوە بۆ 3 مانگی دەکەونە ناو تورەکەی زراوەوە (yolk sac).
- لە 3 مانگیەوە بۆ 5 مانگی لەناو جگەر و سپڵ دان .
- لە 5 مانگی بە دواوە لە ناو مۆخی سوری ئێسکدان.
ئەمانە چەند زانیاریەکی کورت بون لەسەر خوێن و پێکهاتەکانی خوێن . چاوەڕوانبن بەم نزیکان وردەکاریەکان و شێوازی ئەنجامدانی پشکنینی سەرجەم پێکهاتەکانی خوێن بڵاو ەکامەوە انشاالله 💉