Cervical angina ,سینگ ئێشە بە هۆی فەقەرافی ملەوە
ئەم نەخۆشییە ،رێژەکەی زۆر کەمە
کەسی نەخۆش سینگ ئێشەیەکی توندی ئەبێت وەک بڵێی یەکێک لە دەمارەکانی دڵی گیراوە ،بەڵام هەموو فەحسەکانی دڵی ئاسایی ئەبێت و دڵ و دەمارەکانی بە تەواوی ئاسایین ، لێرەدا تەواوی کێشەکە بە هۆی فەقەراتی ملەوەیە ....
** کاتێک کەوا نەخۆشێک بە هۆی پەستانی فەقەراتییەوە پەستان ئەکەوێتە سەر دەمارەکانی ئەوا کەسەکە جاروبار ئازارێکی توند لە سینگی پەیدا ئەبێت ( تەبعەن ئەم حالەتە لە ڕێژەیەکی زۆر کەمی نەخۆشی فەقەراتی ملدا رووئەیات ،لە زۆربەیان تەنها سڕ بوونی دەست و قاچ و ئازارو بێ توانایی لە دەستەکانیان ئەبێت .... هتد) بۆیە نابێت هەر کەسێک فەقەراتی ملی هەبێت وا بزانیت تووشی ئەم ئازارە ئەبێت ....
*** لیرەدا کاتێک نەخۆشێک بەو ئازارەوە ئەچیتە پزیشک هەموو فەحسەکانی دڵی ئەکات و هەمووی ئاسایی ئەبن ،ئەوا دکتۆر گومان بۆ نەخۆشی تر ئەبات لەوانە گرژبوونی بۆری دڵ بۆ ماوەیەکی کاتی تەنها لە کاتی ئازارەکەدا یانیش کێشەی دەروونی ،بەڵام کە ئەبینێت نیشانەکانی تری هیچی لەگەل ئەوانە نارۆن ناچار ئەبێت گومان بۆ فەقەراتی مل ببات ،بە تایبەت ئەگەر نەخۆشەکە دەست سڕ بوون و قاچ سر بوون و بی هێزی لەگەلدا بێت ....
*** ئەو نیشانانەی کەوا پالپشتی ئەوە ئەکەنەوە نەخۆشەکە فەقەراتی ملی هەبێت ...
1- ئازاری مل و سڕبوونی
2- ئازار لە پشتە سەر
3- ئازار لە باڵ و سڕبوونی باڵ
4- ئازاری شەوانە
5- ئازار لە کاتی هەندێ جوڵەدا
6- ئازار لە کاتی پشمەو کۆکەدا
**** بۆ دڵنیا بوونەوەو زانینی توندی فەقەراتەکە ئەبێت نەخۆش فەحسی ئەشیعەی تەندوری MRI بکات ...
****** چارەسەری
بە پێی توندی فەقەراتەکە ئەگۆڕێت
زۆرجار ئەم چارەسەریانە بەکار دێن
1- وەرزشی تایبەت بە مل
2- مەلە کردن ،تەنها رۆیشتن لە ناو ئاوادا نەک خۆ ماندوو کردن بەلام ئەبێت ئاوەکە ملتی داپۆشی بێت ...
3- راکێشانی مل بەو تەکنیکانەی دکتۆر دیاری ئەکات
4- بەکارهێنانی ئازار شکین و دەرمانی خاوکردنەوەی ماسولکەکان
5- بەکارهێنانی کۆلەر ( پشتێنەی مل ) لە صیدلیەکان هەیە
****** ئەگەر حالەتەکە زۆر توند بوو یان بە چارەسەری چاک نەبۆیەوە ئەوا ئەبیت نەشتەرگەری بکات ....