دوای ڕشانەوە چی بخورێت باشە؟
سەرگێژ خواردن و ڕشانەوە حاڵەتێك نیە تەنها تایبەت بێت بە خانمانی دووگیان بەڵكو زۆركات لە ئەنجامی خواردنی نا تەندروست و ناخاوێنەوە دروست دەبێت ، دوای ڕشانەوە مرۆڤ هەست بە بەتاڵ بونەوەی گەدەی دەكات و جگە لەوەش هەست دەكات دۆخی تەواو نیە لەگەڵ ئەوەی بەتاڵ بونەوەی گەدەی دۆخێكی هێوركەرەوە دەبێت .
- دوای ڕشانەوە خواردنەوەی ئاوی زۆر باش نیە لەجیاتی ئەوە چەند پارچەیەك سەهۆڵ بخۆ بۆ ئەوەی سەرگێژخواردنت كەم ببێتەوە .
-کۆمێنت زۆر بنوسن و لایکی پۆستەکە بکەن تەنھا خوێنەر مەبە
- خانم ئەگەر توشی ڕشانەوە بویت لەماوەی دووگیانیدا ئەوە دوای ڕشانەوە خراپ نیە ئەگەر چەند دەنكێك لە بسكیتی بەكرێم بخۆیت بۆئەوەی دڵتێكهەڵاتنن كەم ببێتەوە .
- خواردنەوەی پەرداخێك شەربەتی پەرتەقاڵی سروشتی دوای ڕشاتنەوە بژاردەیەكی گونجاوە بۆ ئەوەی شێداری بۆ جەستە بگەڕێتەوە .
- ئەو خۆراكانەی بڕێكی زۆر نیشاستە لەپێكهاتەیدا هەیە وەك برنج و مۆز و نان هاوسەنگی بۆ گەدە دەگەڕێنێتەوە .
- شیر ، خواردنەوەی شیر یان پەرداخێك ماستاو بەهۆی بوونی بەكتریای تایبەت كە هاوڕێی گەدەیە
ترشەڵۆكی ناو گەدە ڕێكدەخات و هاوسەنگی دەكات