تای خوێن بەربون - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 2 يوليو 2018

تای خوێن بەربون

اميش كةشته لامان
🔹ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون چیە!؟

نەخۆشیەکی ڤایرۆسیەکە بە ھۆی چەند جۆرێکی جیاوازی ڤایرۆسەوە توشی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە ملولە خوێنە بچووکەکان و دواتر خوێنبەربوون کە دەبێتە ھۆی مەترس بۆسەر ژیانی تووشبوەکە.
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
🔴ھەندێک لەو ڤایرۆسانەی کە دەبنە ھۆی تووشبون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون :
•Dengue •Ebola • Lassa • Marbur • Yellow fever
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
🔴شێوازی گواستنەوەی نەخۆشیەکە:
شێوازی گواستنەوەی نەخۆشیەکە بە پێی جۆری ڤایرۆسەکە دەگۆڕێت بەجۆرێک لە ھەندێک حاڵتدا بە ھۆی گەستنی مێشولە یاخود مچەوە دەگوازرێتەوە ھەروەھا بە بەرکەوتنی بە شلەکانی ئاژەڵە تووشبوەکە کە وەک(خوێن،میز،لیک،ھتد...) نەخۆشیەکە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
🔵نیشانەکانی نەخۆشیەکە:
نیشانەکانی نەخۆشیەکە لەنێوان ٢-٢١ ڕۆژ دەردەکەوێت کە ئەمانەن:
١.تایەکی زۆر .  ٢.شەکەتی  ٣.سەرگێژخواردن.
٤.ئازاری ئێسک و جومگە و ماسولکەکان.  ٥.بێھێزی.
کاتێک نەخۆشیەکە تەشەنەدەکات دەبێتە ھۆی :
١.خوێنبەربوون لە ژێر پێست و ئەندامەکانی ناوەو چاو و لوت و گوێ.   ٢.شۆک.
٣.تێکچوونی فرمانەکانی کۆئەندامی دەمار.   ٤.بورانە
٥.لەکارکەوتنی گورچیلە و جگەر و کێشەی ھەناسە و خوێنیش!!

وەلە کاتی زیاتر بەرەوپێشچونی نە خۆشیەکە دەبێتە ھۆی زیانگەیاندن بە:
١.مێشک.  ٢.دڵ. ٣.چاو  ٤.گورچیلە.  ٥.سپڵ و جگەر 
٦.وە ھەروەھا سیەکانیش دەگرێتەوە لە حاڵەتی زۆر تەشەنەکردنی نە خۆشیەکە دەبێتە ھۆی مردن😥٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠

🍏خۆپاراستن :
١.ھەوڵبدرێت سەردانی ئەو شوێنانە نەکرێت کە ڤایرۆسەکە تێیدا بڵاوە.
٢.بەکار ھێنانی دسەتکێش و ماسک و عەینەک و ھەموو پێداویستیەکیتر کە دەبێتە ھۆی ڕێگرتن لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لە کاتی کارکردن لەو شوێنانەی کە ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوە.
٣.کوتان ئەگەر ھەبێت ، ھەرچەندە کوتان دژی چەند جۆرێکی کەمی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون دۆزراوەتەوە بۆیە بەتایبەت لەم وڵاتانەی خۆماندا کوتان دژی ئەو ڤایرۆسانە بەردەست نیە!
٤.بەھۆی ئەوەی نەخۆشیەکە لە ڕێگای ھەندێک ئاژەڵ و زیندەوەری وەک مچەوە دەگوازرێتەوە بۆیە پێویستە زۆر لێیان نزیکنەکەوینەوە و لە حاڵەتی پێویستیشدا کەلوپەلی خۆپاراستنی پێویست بەکاربھێنرێت.
٥.ئەگەر کەسێک ھەستیکرد ھەندێک لە نیشانەکانی تێدایە پێویستە بە زوترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکات چونکە دەستکردن بەچارەسەر لە سەرەتای نە خۆشیەکەدا ئەگەری چاکبوونەوە زۆر زیاتردەکات.
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
‼️تێبینی: نەخۆشی تای خوێنبەربوون وەک باسدەکرێت ئێستا لە عێراق دا بلاو بؤتةوه.
Brwa