#نەخۆشی_گەنم
......
سەیرکەن هاوڕێیان نەخۆشی "Celiac disease" کە بەنەخۆشی گەنم ناودەبرێ چی لە ڕیخۆڵە گچکە (بچوک) " small intestine " دەکات!!
ڕیخۆڵە گچکە (بچوک) "Villi" هەیە کە پێی دەوترێ مەمیلە, مەمیلە ئیشی چیە؟؟ ئیشی مژینی ڤیتامین و ئاسن و نیوتریێنتی ترە, بەڵاام لە نەخۆشی گەنم دا ئەو مەمیلانە نامێنن کە ئیشیان مژینی خواردن و ڤیتامین و ئاسنە!!
(وەک لە وینەکەی بەشی ڕاستدا دیارە)
* نەخۆشی گەنم نەخۆشیەکە کە کەسی توشبوو بەرگری هەیە بە پڕۆتینێک کە لە گەنم و جۆدا هەیە کە پێی دەوترێ "گلوتین"
* #دیارترین_نیشانەکانی کە لە گەوراندا هەیە سکچون و کێش دابەزین و بێتاقەتی و شەکەتیە, وە دەشکرێ کەسی نەخۆش ئازاری سک و هەڵئاوسانی سک و دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوەی لەگەڵ بێت.
* دکتۆر کۆمەڵێ ڕێنمایی دەداتە کەسی توشبوو گرنگتریان ئەو خواردنانەن کە گلوتینی تێدا نیە.
* ڕەنگە بپرسن ئایە ئەو مەمیلانە وەکوو حاڵەتی ئاساییان لێدێتەوە؟!! وەڵامەکەی خۆشبەختانە بەڵێیە بەڵام لە بەشێکی کەمی خەڵکدا ئەم مەمیلانە دروست نابنەوە, لە منداڵیشدا ئەگەری دروستبونەوەیان زیاترە وەک لە گەورە.