سەرئێشەی سترێس - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 18 يوليو 2018

سەرئێشەی سترێس

--- سه‌رئێشه‌ی سترێس یان سه‌رئێشه‌ی دڵه‌ڕاوکێ : 
--- نیشانه‌کانی و جۆره‌کانی و هۆکاره‌کانی :
--- شێوازه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی :
&&& به‌شی یه‌که‌م
ــــ سه‌رئێشه‌ی قه‌له‌قی یان سه‌رئێشه‌ی سترێس باوترین جۆره‌کانی ژانه‌سه‌ر و نزیکه‌ی ( % ۸۰ ) ئه‌مریکیه‌کان تووشی ده‌بن و خانمان دووهێنده‌ی پیاوان تووش ده‌بن ؛ ته‌نانه‌ت له‌ مناڵان دا زۆره‌ و زۆربه‌ی مێردمناڵان پاش ته‌مه‌نی پانزه‌ ساڵای تووشی ده‌بن ۰ 
&&& نیشانه‌کانی سه‌رئێشه‌ی سترێس :
--- ژانه‌سه‌ه‌رێکی که‌م یان مام ناوه‌ند ؛ به‌ هێواشی زیاد ده‌کات ، به‌ڵام زۆر به‌هێز نیه‌ و ڕێگه‌گر نیه‌ له‌ چالاکی ڕۆژانه‌ و ده‌وام کردن ۰ 
--- ئازار له‌ ناو چه‌وان یان هه‌ردوو لای سه‌ر ( هه‌ندێ جار یه‌ک لا ) یان پشتی سه‌ر و مل و شان ۰
--- ئازاره‌که‌ وه‌ک بووننی زه‌غه‌تێکه‌ له‌ سه‌ر ناوچه‌وان و که‌له‌ی سه‌ر و مل یان وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ بگوژرێت ۰
--- زیااد بوونی ئازار له‌ ناوچه‌وان و که‌له‌ی سه‌ر و مل کاتێ ده‌ستی ده‌خه‌یته‌ سه‌ر ۰ 
--- هه‌ست کردن به‌ ماندووبوونێکی زۆر ، که‌می ته‌رکیز ، تووڕه‌یی ، تێک چوونی خه‌و ۰ 
--- هه‌ستیاریه‌کی که‌م به‌ ڕووناکی یان ده‌نگ ۰ 
ــــ به‌ڵام هیچ کاتێک ژانه‌سه‌ره‌که‌ وه‌ک شه‌قیقه‌ به‌هێز نیه‌ و ئۆرای له‌گه‌ڵ نیه‌ و نه‌خۆشه‌که‌ نیشانه‌ی وه‌ک ڕشانه‌وه‌ ، دڵ تێک هه‌ڵهاتن ، لێڵی له‌ بینین ، ئازاری ناو سک ، بێهێزی و سڕبوونی ده‌ست و قاچی نیه‌ ۰ 
&&& جۆره‌کانی سه‌رئێشه‌ی سترێس یان سه‌رئێشه‌ی قه‌له‌قی :
۱ ـــ جۆری دووباره‌بوو : سه‌رئێشه‌که‌ بۆ ماوه‌ی نیوسه‌عات تا سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام که‌مترله‌ ( ۱٥ ڕۆژ ) سه‌رهه‌ڵ ئه‌داته‌وه‌ له‌ کۆێ ڕۆژانی مانگه‌که‌ له‌ ماوه‌ی سێ مانگ دا ۰ 
۲ ـــ جۆری درێژخایه‌ن : سه‌رئێشه‌که‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێک تا زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌ک به‌رده‌وام ده‌بێت و زیاتر
له‌ ( ۱٥ ڕۆژ ) سه‌رهه‌ڵ ئه‌داته‌وه‌ له‌ کۆێ ڕۆژانی مانگه‌که‌ له‌ ماوه‌ی سێ مانگ دا سه‌رهه‌ڵ ئه‌داته‌وه‌ ۰ 
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری