&&& پێنج هۆکاری گرنگی حە زی زۆر بۆ شیرینی خواردن :
--- دکتۆره ئیسرا شاه محمد
--- ماستهر له زانستی خۆراک
ــــ ئەگەر تۆ یە کێکیت لەو کەسانەی کە خۆت ناگریت لە نیوەی ئیشەکەتدا پێویستە پارچەیە ک شیرینی یا چوکلێتێک بخۆیت ئە وا لەوانەیە هۆکارەکەی یەکێک بێت لەمانەی خوارەوە :
یەکەم/ خە مۆکی و دڵەڕاوکێ :
بە پێی توێژینەوەکان لەکاتی دڵ تەنگی و خەمۆکی دا خواردنی شیرینی زۆرتر دەبێت بۆیە پێویستە لەکاتی دڵ تەنگی وخەمۆکی دا ئەم خواردنانە بخورێت لە جیاتی شیرینی ( مۆز،گوێز ،چای سەوز،یان ماسی سەلەمۆن )
کە ئەمانەدەبنەهۆی زیادبونی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین کەڕادەی دڵتەنگی کەم دەکانەوە
دووەم/ کەم خەوی :
کاتێک بە پێی پێویست نە خەویت لە شەودا دەبێتە هۆیبەرزبونەوەی هۆڕمۆنی برسێتی لە جەستەدا وە ئەمەش
.وادەکات زیاتر بخۆیت لەڕۆژی داهاتوودا لەبەر ئەوە پێویستە بەلایەنی کەمەوە ۷ کاتژمێر بخەیت وخۆت بپارێزی لە روناکی گڵۆپ،مۆبایل و تەلەفزیۆن پێش ۳٠خولەک لە خەوتن ۰
سێیەم/ کەمی مادەی ئاسن لەخوێندا :
پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت ئەگەرئاسن کەم بوو و پێویستە ئەو خواردنانە بخورێت کەدەوڵەمەندەبەمادەی
ئاسن وەک سپێناخ زەردێنەی هێلکە ،گۆشتی سوور و نیسک و دەنکە کولەکە ۰
چوارەم/ نەخواردنی بڕی پێویستی پڕۆتین :
خواردنی پرۆتین پێویستە بۆ هێشتنەوەی هاوسەنگی شەکر لەخوێندا بۆیە ئەگەرلە ژەمی بەیانیان ونیوەڕوان پڕۆتینی پیێویستی تیا نەبێت ئەگەرهەیە لەکاتژمێر۳ بۆ٤ داحەزت لە شیرینی زیاد بێت بۆیە پێویستە لەژەمی بەیانیان ونیوەڕواندا بەشێکی ژەمەکت پرۆتین بێت وەکوچەرەسات وەهەروەهاسوکەژەمی دەوڵەمەند بەپڕۆتین یارمەتیت ئەیات ، لەڕۆژەکەشداحەزت بۆشیرینی کەمتر بێت ۰
پێنجەم/ کەم کردنەوەی ڕێژەی کاربۆهایدرەیت لەخواردندا بە مەبەستی کێش دابەزاندن :
هەندێک جاردوای پەیڕەوکردنی ههندێ ڕێجیمی وهک کیتۆجێنک و پڕۆتین حەزت زۆرتردەبێت بۆکاربۆهادرەیتەکانی وەک کێک،،بسکیت وشیرینیە هەمەجۆرەکان بۆیە پێویستە لەکاتی ئەنجامدانی ئەم جۆرە ڕجیمەدا لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆری خۆرک دا بێت ۰
--- دکتۆره ئیسرا شاه محمد
--- ماستهر له زانستی خۆراک