میز بەخۆداکردنی شەوانە لە مناڵ (التبول الليلي اللا ارادي عند الاطفال)
تا تەمەنی ٥ ساڵ ۱٥ـ۲۰٪ منداڵن ژێر خۆیان تەڕدەکەن و ئەمەش بە حاڵەتێکی فسیۆلۆژی دادەنرێت بەڵام لە دوای تەمەنی ٥ سال کۆنتڕۆڵی میزکردن دەست پێدەکات و ساڵانە ۱۷٪ منداڵن سەرجێگایان وشک دەبێت و لە تەمەنی ۱٥ ساڵی تەنها ۱٪ ئەو حاڵەتەیان دەبێت
لەبەرئەوە لە دوای ٥ساڵ پێویستی بە چاودێری پزیشکی هەیە
هۆکارەکان:
۱.هوکاری بۆماوەیی و جینات:
ئەگەر هەردوو باوان ئەو حاڵەتەیان هەبووبێت ئەگەری روودانی هەیە بە ڕێژەی ۷۷٪ لە منداڵەکان
ئەگەر یەک لەباوان هەیبووبێت ٤٤٪ منداڵەکان ئەگەری بوونی هەیە
ئەگەر هیچ کامێکیان نەیانبووبێت ئەگەری روودانی ۱٥ ٪ منداڵەکان دەبێت
۲.هۆکاری دەروونی:
وەک لێدان و تۆقاندن،کێشەی خێزانی و جیابوونەوە،گۆڕینی خانوو و شوێنی حەوانەوە،پەیدابوونی مناڵی تازە لەناو خێزان،ترس لە خوێندن و قوتابخانە
۳.هۆکاری گەشەکردن:
لەگەڵ گەورەبوونی تەمەن قەبارەی میزڵدان زیاد دەکات و دەرچەی کۆنتڕۆڵی میز زیاتر گەشە دەکات
ئەمەش لە مناڵێکەوە بۆ مناڵێکی تر جیاوازە
٤.کێشەی ریرەوی میزەڕۆ:
وەک هوکردن و کێشەی زکماکی،گرژبوونی لەناکاوی ماسولکەی میزڵدان،ناتەواوی لە دەرچەی کۆنتڕۆلی میز
٥.کێشەی خەو:
هەندێک توێژینەوە ئاماژە بە قووڵی خەوی ئەو مناڵانە دەکەن کە ئەم حاڵەتەیان هەیە بەڵام تا ئێستا بەتەواوی روون نیە چونکە لەوانەیە لە هەموو قۆناغەکانی خەو ئەو حاڵەتە رووبدات
٦.هۆڕمۆنی دژە میزکردن:
ئەم هۆڕمۆنە لەلایەن ڕژێنی پیتیوتەری لە مێشک دەردەدرێت زیاتر لە شەوان و دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی میز
بڕوا وایە ئەو مناڵانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە کەمتر هۆڕمۆنی دژەمیزکردن دەردەدەن
هەڵسەنگاندن:
۱.بەروارو گەشەسەندنی حاڵەتەکە بۆ پزیشک روون بکرێتەوە
۲.پشکنینی کلینیکی(فحص السريري)
۳.پشکنینی میز
٤.هەندێک جار وێنەی تیشکی و سۆنار
چارەسەر:
۱.نابێت بەهیچ شێوەیەک سزا و ئازاری جەستەیی و دەروونی بدرێت
۲.دڵدانەوەو هاندان لە کاتی خۆتەڕنەکردن
۳.میزکردن پێش خەو
٤.کەمکردنەوەی خواردنەوەکان لە شەو
۳.دوورکەوتنەوە لەو خواردنەوانەی کە مادەی کافائینی تێدایە دوای سەعات ۳ پاش نیوەڕۆ
٤.ئامێری بەخەبەرهێنانەوە(enuretic alarm)
٥.چارەسەری بەدەرمان وەکو ئیمیپرامین و ئۆکسی بیوتاینین و ڤاسۆپرێسین لە ژێر ڕێنمایی پزیشک
هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک
د.کارزان