✅تامیسک
⬅️یەکێکە لەنەخۆشیانەی کە بەھۆی ڤایرۆسیەوە توشمان دەبێت
⬅️دوو جۆری هەیە کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە هەوکردنی لێو ،چاو،کۆئەندامی زاو و زێ ،مێشک.
1⃣جۆری یەکەمیان HSV-1 کە زیاتر تووشی تامێسکی سەر لێو و چاو و مێشکمان دەکات
2⃣جۆری دووەمیان HSV-2 کە زیاتر تووشی تامێسکی کۆئەندامی زاو وزێ
✅✅✅نیشانەکانی
⬅️خوران، کزانەوە، سووتانەوە و ئازار لەشوێنی برینەکە. لەسەرەتاوە بڵقێک دەکات پاش چەند ڕۆژێک ووشک دەکات و جێگایەکی گرنج گرنج جێ دێڵیت و ماوەیەکی پێدەچێت تاوەک و ساڕێژببێت. ئەگەر یەکەم جارە ئەم نەخۆشیەت تووشدەبێت ئەوا زۆر بەئازارە.
✅چارەسەر
⬅️پێویست بەهیچ چارەسەرێک ناکات و خۆی پاش هەفتەیەک نامێنێت لەوانەیە برینەکە دوو هەفتەیەکی تری پێبچێت تا ساڕێژ ببێت بەڵام ئەگەر لەپاش دوو هەفتە هەر باش نەبوویت یان ئەگەر زۆر بەئازار بوو یان بێهێزی کردیت ئەوا چارەسەر بە دژە ڤایرۆسییەکان هەیە بە حەب و کرێم پەیوەندی بکە بە دکتۆرەوە.
⬅️بەهیچ جۆرێک بڵقەکە مەتەقێنە یان کونی مەکە چونکە ئەگەری زۆرە تووشی هەوکردن ببیت (هەوکردن بەهۆی بەکتریاوە)