هۆکاری مووی زیادەی ئافرەتان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 2 يوليو 2018

هۆکاری مووی زیادەی ئافرەتان

ئەو خۆراکانەى دەبنە هۆى دەرکەوتنى مووى زیادەى جەستەى خانمان
هەندێک خۆراک وێراى ئەوەى کە سوودى زۆریان بۆ جەستە هەیە لەوانەیە هەندێک گرفتى تر لەسەر جەستەى خانمان دروست بکەن، بەتایبەتى دەرکەوتنى مووى زیادە لەسەر جەستە.
زۆرێک لە خانمان کێشەى مووى زیادەیان لەسەرهەندێک ناوچەی جەستەیاندا هەیە و لەوانەیە بەهۆى زیادەرەوى بەهۆى خواردنى چەند خۆراکێکەوە بێت کە بەزۆرى لە بەرنامەى خۆراکیاندا هەبێت.
پسپۆرانى تەندروستی و خۆراک دەستنیشانى چەند خۆراکێکیان کردووە کە دەبنە هۆى دروستبوونى مووى زیادە لەسەر جەستە کە گرنگتریان ئەمانەن.

* هەر یەکە لەو خۆراکانەى کە دەوڵەمەندن بە نیشاستە بەتایبەتى نانى سپى هۆکارێکە بۆ دەرکەوتنى مووى زیادەى جەستە و باشتر وایە نانى جۆ بخورێت.

* خۆراکى شیرین و دەوڵەمەند بە شەکر هۆکارى دروستبوونى مووى زیادەن.

* گۆشتى سوور ئەگەر بەزۆرى بخورێت مووى زیادە لە جەستەدا دروست دەکات.

* مریشک کاتێک هۆرمۆنى وەرگرتبێت لە خانماندا مووى زیادە دروست دەکات بەتایبەتى خواردنى پێستەکەى.

* خۆراکى چەور و سوورەکراو هۆکارێکى سەرەکى دەرکەوتنى مووى زیادەن.

* بەکارهێنانى رۆنى خەست دەبێت رابگیرێت و لەبریدا زەیت و رۆنى زەیتوون بەکار بێت.

* جبسى پەتاتە کاریگەرى لە سەر هۆرمن دەبێت و مووى زیادەى لێدەکەویتەوە.

مووى زیادە گرفتێکى زۆرێک لە خانمانە لە جێهاندا و هەندێک جار بەهۆى زانینى هۆکارەکانى دەرکەوتنیەوە دەکرێت رێگرى لە دروستبوونیان بکرێت و هەندێک جاریش تەنیا گرفتەکە جوانکارى نیە بەڵکو تێکچوونى هۆرمۆنەکانە دەبێت سەردانى پزیشک بکرێت

#  بەهیوای سوودبينين