#مایه‌سیری (#hemorrhoid) به‌شێکە له‌پێکهاتەی کۆم‌و یارمه‌تی داخستنی کۆم ده‌دات له کاتی ئاسایدا.
خوێن که هه‌ڵگری ئۆکسجین و خوراکه له رێگه‌ی خوێنبه‌ره‌وه دە‌گاته کۆم‌و، له‌رێگه‌ی خوێن هێنه‌ره‌وه دە‌گه‌رێته‌وه بۆ دڵ، ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستێک د‌روست بێت بۆ خوێن هێنه‌ره‌کان له‌کۆما بۆ گه‌رانه‌وه‌یان بۆ دڵ، ئه‌وا په‌ستان له‌سه‌ر خوێن هێنه‌ره‌کانی کۆم د‌روست ده‌بێت و ده‌بێته هۆی گه‌وره‌بوون‌و ئاوسان‌و پێچاوپێچی خوێن هێنه‌ره‌کان له‌ناوچه‌ی کۆمدا که پێی ئه‌وترێ مایه‌سیری(hemorrhoid).
٥% ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌رو ٥٠ ساڵن توش ده‌بن که لەمه‌شدا به‌س ٥% ئه‌گه‌نه حاڵه‌تی زۆر خراپ‌و له‌ژێر ٢٠ ساڵیدا زۆر که‌م ده‌بینرێت.
#هۆکار: به‌ربڵاوترین هۆکار قه‌بزی و سکچونی درێژ خایه‌ن و نق کردنه((strainingله‌کاتی دانیشتن له ئاودەست .
ئه‌مانه سێ هۆکاری سه‌ره‌کین بۆ په‌ستان خستنه سه‌ر ناوسک‌و به‌ربه‌ست د‌روست کرن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێنی ناو کۆم.
هه‌روه‌ها سک پری‌و هه‌ڵگرتنی شتی قورسیش به‌هه‌مان شێوه هۆکارن بۆ د‌روست بوونی مایه‌سیری، هه‌ر هۆکارێکی تریش که ده‌بێته هۆی به‌ر بست لەگه‌رانه‌وه‌ی خوێن ده‌بێته هۆی قڵه‌وی‌و زیادبوونی چه‌وری ناو سک.
هۆکارێکی تری نه‌خۆشییەکە جگه‌رەیە. هه‌ندێ کاتیش هۆکاره‌که‌ی دیار نییه.
بۆ ماوه‌یی ده‌وری نییه له‌مایه‌سیرییدا به‌ڵام ده‌توانێ لەخێزانێکا چه‌ندکه‌سێک وابێت به‌هۆی نزیکی‌و له‌یه‌که‌چونی خواردنیان له‌گەڵ یه‌کترییدا.
#نیشانه‌کانی:٩٠%-%٩٥ مایه‌سیری بێ نیشانه‌ن،یەکێک له‌نیشانه دیاره‌کانی مایه‌سیری خوێن به‌ربوونی بێ ئازاره له‌گه‌ڵ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی کۆم(protrusion).
#دوو جۆر مایه‌سیری هه‌یه، مایه سیری ناوه‌وەو مایه‌سیری ده‌ره‌وه، نیشانه‌کانی مایه‌سیری ناوه‌وه و ده‌ره‌وه جیاوازه.
به‌ربلاوترین #مایه‌سیری_ناوه‌وه نیشانه‌که‌ی به‌ربوونی خوێن روون‌و بێ ئازاره. هه‌ست کردن به به تاڵ نه‌بوونه‌وه‌ی ڕیخۆڵه‌و نه‌کردنی پیسایی به ته‌واوی. لیتە له‌ده‌وری کۆم‌و گه‌وره بوونی کیسه‌کانی ده‌وری کۆم که به‌هۆی نقstraining کردنه‌وه د‌روست ده‌بێت .
نیشانه‌کانی #مایه‌سیری_ده‌ره‌وه درووست بوونی کیسه‌ی شکڵ فاسۆلیا یا نۆک له‌دوری کۆم‌و هه‌ندێ کاتیش ئه‌ته‌قن‌و ده‌بنه هۆی ده‌رچونی خوێنی روون. ده‌بێ ئاگادار بیت لەمایه‌سیرییدا خوێنی خوین هێنه‌ره‌کان(خوێنی پیس) بەر‌نابێت و ته‌نها خوێنێکی روون و ئاڵه، ئه‌گه‌ر خوێنی خوێن هێنه‌ره‌کان((MELEMAبێت ئه‌بێت بۆ هۆکاریتر بگه‌ڕێیت.
*مەیینی خوێن له مایه‌سیری ده‌ره‌وه‌دا ئه‌بێته هۆی ئازار‌و ئاوسانی زۆر.
**#تێبینییه‌کی گرنگ هه‌یه، ئه‌ویش مایه‌سیری شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه نییه، هه‌روه‌ها چونکه ته‌مه‌نی شێر په‌نجه‌ی ریخۆڵه سه‌روو ٤٠ ساڵه وه نیشانه‌ی هه‌ردووکیان خوێن به‌ربوونه ده‌بێت له‌دوای ٤٠ ساڵ پشکنینی تایبه‌ت بکرێت.
مایه سیرییه گه‌وره‌کان ئه‌بیه هۆی ده‌رکردنی به‌ڵغه‌م له ده‌وریی خۆیان که ئه‌بنه هۆی وروژاندنی پێستی کۆم و خورین، که به‌هۆی ئاوه‌وه ئارام ئەبێتەوە، نابێت سابوون و شامپۆ بتادین ....به‌کار بهێنیت بۆ کۆم چونکه ده‌بنه هۆی حه‌ساسییه‌ت و خورینی زۆرتر.
#مایه‌سیری دابه‌ش ئه‌کرێت بۆ چوار پله جۆر:
جۆری پله ١: خوێن هێنه‌ره‌کان گه‌وره ئه‌بن به‌لام له‌مه‌خره‌جه‌کان نایه‌نه ده‌ر. ته‌نیا نیشانه‌که‌ی خوێن به‌ربوونه.
جۆری پله‌٢: خوێن هێنه‌ره‌کان گه‌وره ده‌بن و له‌کاتی کردنی پیساییدا له کۆم دێنه ده‌ر، لەدواییدا ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو کۆم.
جۆری پله‌٣: کیسه‌کانی مایه‌سیری له‌کاتی دانیشتنا دێنه ده‌ر به‌ڵام خۆیان ناگه‌رێنه‌وه ناو کۆم، ئه‌بێت به‌ده‌ست بیگه‌رێنیته‌وه.
جۆری پله‌٤:کیسه‌کانی مایه‌سیری بەده‌ستیش ناگه‌رێنه‌وه ناو کۆم و هه‌میشه له ده‌ره‌ن.
#چاره‌سه‌ر:له مایه‌سیری پله ١ دا که ته‌نها نیشانه‌کانی خوێن به‌ربوونه لەکاتی پیسایی کردنداو له جۆری ٢ پێویست به‌نه‌شته‌رگه‌ری ناکات‌و ته‌نها به‌گۆرینی خواردن بۆ ئه‌و خواردنانه‌ی به‌هره‌مه‌ندن له‌ریشال‌و فایبه‌رو دوور که‌وتنه‌وه لەپەستان خستنه سه‌ر کۆم و نقSTRAINING کردن‌و هه‌روه‌ها دانیشتن له ئاوی گه‌رما به پله‌ی ٣٧-٤٠ بۆ ماوه‌ی ١٠-١٥ خوله‌ک، ده‌توانێ چاره‌سه‌ر بێت له ماوه‌ی چه‌ن رۆژێکدا.
رۆژانه نزیک ١٠٠ بۆ ١٥٠ گرام ریشال بخۆن له‌رێگه‌ی سه‌وزه‌و میوه‌و زه‌لاته‌ی تازه‌وه. زۆری ریشال و فایبه‌ر قه‌بزی که‌م ده‌کاته‌وەو ده‌بێته رێگه گرتن لەپه‌ستان خستنه سه‌ر کۆم‌و ناهێلێت ره‌گه کێشراوه‌کان گه‌وره بن‌و ورده ورده کۆ ئه‌بنه‌وه‌و بچوک ده‌بنه‌وه. هه‌ندێ کات مایه‌سیری به‌هۆی سکچونه‌وه د‌روست دە‌بێت. که ده‌بێت سکچونه‌که چاره‌سه‌ر بکرێت.
رۆژانه پیویسته ٣جار دانیشیت له ناو ته‌شتێک ئاوی گه‌رم(٤٠-٣٧)پلەو هه‌رجاره‌ی بۆ ماوه‌ی ٢٠ خوله‌ک ده‌بێته هۆی ئەوی په‌ستانی ناو کیسه‌کان هێور ببێتەوە.
هه‌روه‌ها مه‌ڵحه‌می هیدرۆکۆرتیزۆنیش یارمه‌تی ده‌ره بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی خورین‌و ئیلتیهاباتی کۆم.
هه‌ندێ کات له‌جۆری پله ٣-٤ دا کیسه‌کانی مایه‌سیری له‌ده‌ره‌وه به لاستیکێک ئه‌به‌سرێن که دوای ١٠ رۆژ وشک ئه‌بنه‌وه‌و ئه‌که‌ون ،هه‌ندێ کات ئه‌بنه هۆی ئازارێکی زۆر وه هه‌ندێ جاریش ده‌بنه رێگر له میز کردن،وه هه‌ندێ که‌تیش دوای که‌وتن ئه‌بنه خوێن به‌ربوونی شوێنه‌کایان.
#چاره‌سه‌ر_به_لیزه‌ر:مایه‌سیری بچوک له ڕێگه‌ی لیزه‌ره‌وه ده‌رمان ئه‌کرێت به‌ڵام مایه‌سیری گه‌وره و ئه‌وانه‌ی که دێنه ده‌ر له رێگه‌ی لیزه‌ره‌وه چاره سه‌ر ناکرێن.
#نه‌شته‌رگه‌ری:نه‌شته‌رگه‌ری بۆ جۆری پله ٣-٤ به‌کار دێت. که ئه‌توانێ له رێگه‌ی نیو بنج یا بنجی عام بکرێت، له‌نیو بنج بۆ کاریگه‌ری زۆرتر ده‌رمانی جۆری مارکائین به کاردێنن. ده‌توانرێ برینه‌که به‌کراوه‌یی به‌جێ بهێلرێت، ده‌شتوانرێ به‌به‌کارهێنانی ته‌قه‌ڵ بدورێته‌وه، که ئه‌م ته‌قه‌ڵانه خۆیان ئه‌بنه‌وه به گۆشت.
#چاودێری_دوای_نه‌شته‌رگه‌ری:دوای نه‌شته‌رگه‌ری مایه‌سیری ده‌بێت ئاگاداری خوێن به‌ربوون بیت، خوێن به‌ربوونی که‌م تا چه‌ند رۆژ ئاساییه .
ده‌بێت بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازار ئازار شکێن به‌کار بێنیت له‌گه‌ڵ دانیشتن لا ئاوی گه‌رم وه خواردنی سه‌وزه‌وات بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی قه‌بزی.
#به‌کارهێنانی_چه‌ن_خاڵێک_دوای_نه‌شته‌رگه‌ری:
1-خواردنی پر ریشال و فایبه‌ر.
2- په‌ستان نه‌خستنه سه‌رکۆم به هیچ شێوه‌یه‌ک.
3- به‌کار هێنانی ئازارشکێن و ئانتی بوتیک.
4- رۆژی ٣ جار له ئاوی گه‌رما دانیشتن.
5- ئاو زۆر خواردن.
6- نه‌خواردنی ماسی و هێڵکه که ئه‌بنه هۆی قه‌بزی.
7- هه‌ڵنه‌گرتنی شتی قورس.