&&& که‌می ڤیتامین دی گه‌یشتۆته ئاستێکی ترسناک :
&&& ئایا بۆچی زۆرینه‌ی مناڵ وهاوڵاتیان که‌می ڤیتامین D هه‌یه :
&&& گرنگی ڤیتامین دی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ چیه :
له ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشوودا ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که توشی که‌می ڤیتامین دی بوون به ڕێژه‌ی ترسناک به‌رز بۆته‌وه له کوردستان و جیهان دا ؛ هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی هاوڵاتیان بۆ ماوه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر وه‌رئه‌گرن به‌ڵام دواتر وایان لێ دێته‌وه چونکه هۆکاره‌که‌ی چاره نهاکرێت ۰
--- .به‌کورتی چه‌ند زانیاری یه‌ک ده‌رباره‌ی ڕۆڵ و گرنگی ڤیتامین دی و هۆکار و زیانه‌کانی ئه‌م ڤیتامینه ئه‌خینه ڕوو :
ــــ ڤیتامین دی یه‌کێکه له ئه‌و ڤیتامینه‌نانه‌ی له ناو چه‌وری دا ئه‌توێته‌وه و زۆر جار وه‌ک هۆرمۆنێک کار ده‌کات و له‌ش ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی تیشکی خۆره‌وه له‌ڕێگه‌ی پێسته‌وه دروستی بکات .
&&& گرنگترین سوده‌کانی :
ـ پاراستنی پته‌وی و به‌هێزی ئێسقان و ڕێگرتن له نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسک له گه‌وره و نه‌خۆشی ئێسکه نه‌رمه ( کساح ) له مناڵان دا که ده‌بێته هۆکاری شێوانی شێوه و نه‌رمی ئێسقان و گه‌شه‌نه‌کردنی مناڵه‌که .
ـ کورتی باڵا
ـ ڕێگه‌گرتن له تووش بوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی کۆڵۆن و کۆم و مه‌مک و په‌نکریاس.
ـ به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش .
-که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خه‌مۆکی.
ـ دابه‌زاندی ئاستی کۆلیستڕۆڵ
ـ یارمه‌تدانی دابه‌زینی کێش
ـکهمکردنهوهی ئه‌گه‌ری تووش بوون به نه‌خۆشی شه‌کره و به‌رزی فشاری خوێن و نه‌خۆشی دڵ و جه‌ڵته و ئه‌لزه‌هایمه‌ر و ڕه‌قبوونی شانه‌کانی له‌ش.
ـ باشکردنی حاڵه‌تی ڕه‌بۆ و به‌رزی فشاری خوێن و شه‌کره و نه‌خۆشیه‌کانی دڵ .
ـ ڕێگه‌گرتن له تووش بوون به کیسی هێلکه‌دان و نه‌زۆکی له ئافره‌تان دا .
ـ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاری ماسولکه و جومگه و ڕه‌قبوونی ماسولکه‌کان
ـ به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی چالاکی و جوڵه‌ی له‌ش و که‌مکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ڵی و سستی جه‌سته .
&&& هۆکاره‌کانی که‌می ڤیتامین دی :
ـ نه چوونه به‌ر تیشکی خۆر بۆ ماوه‌ی پێویست : ترسان له تووش بوون به هه‌ندێک جۆری شێرپه‌نجه‌ی پێست که له ئه‌نجامی جۆرێک له تیشکه‌کانی خۆر ئه‌گه‌ری تووشبوونی به‌رز ده‌بێته‌وه له حاڵه‌تی مانه‌وه له به‌ر هه‌تاو دا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ڕۆژانه به تایبه‌ت دوای نیوه‌ڕۆ و به‌کارنه‌هێنانی مه‌رهه‌م و زه‌یتی دژه خۆر.
ـ نه‌خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی که سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین دی وه‌ک جگه‌ر و ماسی و شیر و هێلکه و قارچک .
ـ هه‌ڵ نه‌مژینی ڤیتامین دی له ناوله‌ش دا له ئه‌نجامی نه‌خواردنی چه‌وری و ڕێجیمی هه‌ڵه .
له ده‌ستدانی ڤیتامین دی له ڕێگه‌ی ڕیخۆڵه‌وه له ئه‌نجامی سک چوونی درێژ خایه‌ن و هه‌وکردنی هه‌رسه‌وه .
-به‌کارهێنانی هه‌ندێک ده‌رمانی وه‌ک زینکال که بۆ دابه‌زاندی کێش به‌کار دێت و هه‌ندێک ده‌رمانی دژه په‌رکه‌م وێنه‌ی فه‌نیتۆین و ده‌رمانی ستیرۆدی وه‌ک پرندیزۆلۆن.
ـ پێدانی شیری دایک به مناڵی ساوا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بێ خۆراکی تر یان قه‌تره‌ی ڤیتامین دی به تایبه‌ت کاتێک دایکه‌که خۆی ڤیتامین دی که‌م بێت .
&&& چاره‌سه‌ر :
--- چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی که‌می ڤیتامین دی بریتی یه له چوونه به‌ر خۆر له نێوان کاتژمێر نۆی به‌یانی بۆ سێ دوانیوه‌ڕۆ بۆ ماوه‌ی بیست خوله‌ک چونکه خواردنی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیانی کوردستان بڕی پێویستی ڤیتامین دی تێدا نیه ، باشترین کات کاتژمێر ( ۹ ــ ۱۰ ) به‌یانی بۆ که‌سی ئاسایی ، ئه‌گه‌ر که‌می ڤیتامین دیت هه‌بوو بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر ، مناڵی ته‌مه‌ن که‌متر له یه‌ک ساڵ نابێت بچێته به‌ر هه‌تاو ۰
--- به‌پێ ڕێنمیایه‌کانی ئه‌کادیمیایی پزیشکی مناڵان له ئه‌مریکا پێویسته مناڵان ڕۆژانه قه‌تره‌ی ڤیتامین دیان پێ برێت ۰
د. کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خوراک و نەشتەرگەری گشتی
-