گەنج و خەو - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 20 يوليو 2018

گەنج و خەو



گەنج و خەو
لەم بیست ساڵانەی دواییدا بڕی خەوتن ماوەكەی لەناو گەنجاندا زۆر كەم بووەتەوە، تەنها نیوەی گەنجان بڕی پێویست دەخەون ئەوەی كەهەواڵێكی خراپە ئەوەیە كە گەنج ٨-١٠سەعات خەوی پێویستە لەشەوو ڕۆژێكدا.
كاتێك كەم دەخەوین هەرئەوە نیە كەبێتاقەت و دل ناخۆش دەبین بەڵكە توانای زانیاری وەرگرتنمان نامێنێ،كاردانەوەمان لەگەڵ دەروروبەر زۆر دەبێت، هەڵسو كەوتمان دەگۆڕڕێت لەهەمویشی گرنگتر تەندروستیمان دەكەوێتە مەترسیەوە
لەڵێكۆڵینەوەیەكی زانستیدا كەلەگۆڤاری  
pediatrics 
           بڵاو كرایەوەكە تیایدا ٨٢٩ گەنج تیایدا بەشدار بوون لەنێوان تەمەنی ١٢-١٦ ساڵی دەركەوتوە كە سێیەكیان ماوەی تەواو ناخەون ،نیوەی گەنجەكانیش زیاد لە دوولەسەر سێی ئەوكاتەی كەبۆخەو دانراوە  ئەوان بەخەبەرن. ئەوەی كەهەواڵی ناخۆشە ئەوەیە ئەو گەنج و منداڵانەی كە لەماوەی پێویست كەمتر دەخەون تووشی بارێك دەبن پێی دەووترێت high metabolic score واتەتووشی قەڵەوی كەمەر دەبن واتە وورگیان زل دەبێت ،فشاری خوێنیان بەرز دەبێتەوە ،چەوریەكانی ناوخوێنیان تێك دەچێت ،لەشیان هەستیاری بەرامبەر ئینسۆلین كەم دەبێتەوە ،هەموو ئەمانە هۆكارن بۆ تووش بوون بەنەخۆشی شەكرە لەكاتی گەورەییدا كەئەویش یانی نەخۆشی دڵ و ڕەق بوونی خوین بەرەكان
كەواتە گەنجەكانمان هەرئەوە نیە كاتێك كەم خەو دەبن تووشی خەمۆكی ببن یان ڕئژەی كارەساتی ڕێگاوبان زیاد بكات بەڵكە كاتێك گەورە دەبن تووشی نەخۆشی دڵ دەبن
ئەگەر چی نووسینو ئامادەكردنی وانە لەماڵەوە لەگەڵ دەست پێ كردنی دەوام بەیانی زوو هۆكارن بۆ كەم خەوی بەڵام بەشی شێرینەی هۆكارەكان بەر ئامێرە ئەلەكترۆنیەكان دەكەوێت
ئەو تیشكە شینەی كە لەشاشەكانەوە دەردەچێت  مێشك هوشیار دەكاتەوەو كەسەكە تووشی خەوزڕاندن دەكات ،ئەوەی كەلەئامێرەكاندا نووسراوە بۆشەو بەكار دێت بەرگریلەم خەو زڕانە ناكات ئەگەر چی گەنجەكان بەكاری دەهێنن
ئەم دیاردەیە بەڕاستی كارو چارەسەری خێرای دەوێت ،ئێمە كاتێك دەڵێیین گەنج گەنجە بائازادی خۆی وەربگرێ  دەكرێت ڕاست بێت كاتێك هەرئەوەندە بێت كە كەی دەخەوێت بەڵام كاتێك كاریگەری لەسەر پاشەڕۆژی خۆی و كۆمەڵگە هەبێت دەبێت قسەی ترمان هەبێت
دایك و باوك دەتوانن چی بكەن؟
١-دڵنیابن ڵەوەی یەك سەعات پێش ئەوەی گەنجەكە بخەوێ دەبێت ئامێرە كارەباییەكەی كوژابێتەوە واتە ڕۆژانە ١٠ سەعات ئەو ئامێرە كوژابێتەوە،باشتر وایە شەحن كردن لەژووری خەوتن نەبێت،لەكاتی خەوتن مۆبایل بخرێتە سەر do not disturb باشترە وەئەگەر سەعاتی ئاگادار كەرەوە بەكار بهئنرێ لەمۆبایل باشترە 
٢-ئەم یاسایە زوو زوو دوبارە بكەرەوەو نەدواداچوون بۆ پیادەكردنی بكە
٣-دابنیشە لەگەڵ گەنج و مێرد منداڵەكە ،بزانە كاتەكەی چۆن بەسەردەبات پلانی بۆ دابنێ ئەگەر ئەركی ماڵەوەو وانەكانی وای لێ دەكرد كەماوەی تەواو نەخەوێت ئەوە بزانە تەندروستی و لەش ساغی مێردمنداڵ و گەنجەكە لەخوێندنەكە گرنگترە.
٤-دەكرێت لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار قسەی بكرێت و كاتی دەست پێ كردنی وانەكانی بەیانیان دوابخرێت كاتێك منداڵەكان درەنگ دەچنە ناو جێ وەدرەنگیش خەویان لێ دەگەوێت ،ئێمەش زوو هەڵیان دەسێنین لەخەو واتە هەموو شتەكان خراپ دەكەین
ئێمە دەمانەوێ گەنج و منداڵەكانمان پاشەڕۆژێكی باشیان هەبێت بۆیە دەمانەوێت دووریان بخەینەوە لە ماددە هۆشبەرەكان،لەكارەساتی هات و چۆ،لەجگەرە وەدەمانەوێ باش بخوێنن بەهەمان گرنگیش دەبێت قسەیان. لەگەڵ  بكەین لەبارەی خەوو زیانەكانی كەم خەوی.

سەرچاوە
Harvard medical school