ڕۆژی چەند ئاو دەخۆیتەوە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 20 يوليو 2018

ڕۆژی چەند ئاو دەخۆیتەوە



ڕۆژی چەند ئاو دەخۆیتەوە
لەوانەیە هەمومان بزانین كە ئاو خواردنەوە پێویستە كاتێك دنیا گەرم بێت و تینومان بێت،بەڵام ئەوەی پێویستە بیزانین ئەوەیە كەئێمە پێویستە بڕی تەواو ئاو لەلەشمان هەبێت هەتا ئەگەر دنیاش گەرم. نەبێت.
دكتۆر جولیان ستیفار پسپۆڕی نەخۆشیەكانی گورچیلە لەزانكۆی هارڤارد دەڵێ:بەداخەوە ئێمە زۆربەمان بڕی پێویست ئاو ناخۆینەوە ،بەتایبەتی بەساڵاچوان و ئەوانەی كەهەندێ دەرمانی وەك مدرر بەكار دەهێنن ،دەبێ ئەوە بزانین كە بەساڵاچوو كەمتر هەست دەكات بەتینویەتی هەتا كەسێكی گەنج.
چۆن ئاو بەكار دەهێنی:
ئاو یارمەتی دەری هەموو سیستمەكانی لەشە كەبەشێوەیەكی ڕێك كار بكەن ،لەڕاپۆرتێكدا سكوڵی پزیشكی هارفارد دەڵێت ئاو ئەم سوودانەی لای خوارەوەی هەیە:-
١-خواردن و ئۆكسجین دەگەیەنێتە خانەكانی لەش 
٢-میكرۆبەكانی ناو میزڵدان. دەشواتەوە
٣-یارمەتی هەرس كردنی خۆراك دەدات
٤-ناهێڵێت تووشی قەبزی ببیت.
٥- پاڵەپەستۆی خوێن دادەبەزێنێت.
٦-لیدانی دڵ جێگیر دەكات.
٧-یارمەتی جومگەكان دەدات بە نەرمی ولینجی بمێننەوە
٨-یارمەتی ڕاگرتنی پلەی گەرمای لەش دەدات
٩-یارمەتی ڕاگرتنی ڕئژەی خوێیەكان وەك سۆدێۆم لەلەشدا دەدات
كاتێك بڕی تەواوی ئاو دەخۆیتەوە واتە یارمەتی هەموو ئەم  ئیشانە دەدەی بەڕێك وپێكی بكرێن كاتئك تووشی كەم. ئاوی دەبی واتە هەموو ئەم كارانە  بەناڕێكی دەڕۆن. 
نیشانەكانی كەم ئاوی لەلەشدا:
بێهێزی ،سەرسووڕخواردن،دابەزینی پاڵەپەستۆی خوێن،نەمانی تەركیز كردن ،تۆخ بوونەوەی ڕەنگی میز
بەشێوەیەكی گشتی كەسێكی لەش ساغ لەكەش و هەوایەكی ئاساییدا ٤-٦ پەرداخ ئاوی پێویستە لەڕۆژێكدا
بڕی ئاوی پێویست چەندە؟
بڕی ئاوی پئویست دەگۆڕڕی لەكەسێك بۆكەسێكی تر هەروا بەگوێرەی كارو كەش و هەوا،ئەوەی كەباسمان كرد ٤-٦ پەرداخ ئاو لەوانەیە زۆر بێت بۆهەندێك لەوانەی ئەم نەخۆشیانەیان هەیە;سست بونی گورچیلەكان ،سست بوونی دڵ،لەكاركەوتنو سست بوونی ڕژێنی دەرەقی ،ئەوانەی كەهەندێ دەرمانی وەك ڤۆڵتارین  برۆفین یان هەندێ دەرمانی نەخۆشیە دەروونیەكان بەكار دەهێنن ئەمانە دەبێت پرسیار لەپزیشكەكانی خۆیان بكەن كەپێویستیان بەچەند ئاوهەیە.
كەسێكی لەش ساغ كاتێك لەشوئنێكدا دەژی یان كارێك دەكات زۆر عارەق دەكاتەوە پیویستی بە٢-٣ پەرداخ ئاو هەیە لەسەعاتێكدا.
دەبێت ئەوە بزانین كەئێمە دەتوانین لەهەندێ سەرچاوەی ترەوە جگە لەئاوی ئاسایی ئاومان دەست دەكەوێت وەك خواردەمەنیە شلەكان لەگەڵ زانینی ئەم. ڕاستیانە
یەكەم ئەو خواردنانەی كە مادەی كافایینیان. زۆر تیادایە وەك چاو قاوە تینوت دەكەن چونكە زۆر میز دەكەیت هەروەها خواردنە كهولیەكانیش،خواردنی قاوە  بەزۆری تووشی خەوزڕاندنت دەكات و لەلایەكی ترەوە زیانت پێ دەبەخشێ،ئەو خواردنەوانەی كەشەكڕیان تیادایە بەزۆری خورێنەوە ڕێژەی تووش بوون بەنەخۆشی شەكرە زیاد دەكەن ،لەبەر ئەم. هۆیانە خواردنەوەی ئاوی ئاسایی لەهەمویان. باشترە
كەواتە لەگەڵ هەموو ژەمەخواردنێك ئاو بخۆرەوە ،هەندێ جاری زیادەش وەئەگەر دەرمانت هەبوو لەگەڵ ئەوانیش ئاو بخۆرەوە لەگەڵ خواردنی میوەو زەڵاتە كەڕێژەیەكی باش ئاویان تیادایە
سەرچاوە
Harvard medical school