ئەو خواردنانەی دەتوانی شەڕی كۆلیسترۆڵی پێ بكەیت
ئاسانە هەموو جۆرە خواردنێك بخۆی هەتا دەگاتە ئەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵت بەرز دەبێتەوەو زیانت پێ دەگەیەنێت ،پێچەوانەكەیشی ڕاستە.
میوەی تازە ،سەوزە،ئەو خواردنانەی دەنكیان هەیە،ئەو خواردنانەی چەوریە باشەكانیان تیادایە لەگەڵ هەندێ خواردنی گیایی تر دەبنە هۆی كەم بوونەوەی چەوری بەگشتی بەڵام هەندێك خواردن هەن بەتایبەتی بۆ شەڕكردن دژ بەكۆلیسترۆڵ بەسوودن
١-شۆفان:- مادەیەكی تیادایە پێی دەوترێ ڕیشاڵی تواوە كە لەكۆئەندامی هەرسدا دەبێتە ڕێگر لەمژینی چەوری و ناهێڵێت چەوریەكە بچێتە ناو سووڕی خوێنەوە،شۆفان بەشێوەی ئامادەكراو هەیە و دەتوانیت بەیانیان بیخۆیت یان دوای خواردنێكی چەور ڕۆژانە دوو تا سێ گرام بەسە
٢-فاسۆلیا:ڕێژەیەكی باش ڕیشاڵی تواوەی تیادایە،زۆر جۆر فاسۆلیا هەیە هەموویشیان باشن ،جگە لەوە فاسۆلیا درەنگ هەرس دەكرێت بۆیە ئەو كەسەی دەیخوات درەنگ تر هەست بەبرسێتی دەكات بۆیە وەك خواردنێك بۆ دابەزینی كێش بەكاری دێنن،زۆر جۆر ڕێگا هەیە بۆ ئامادەكردنی فاسۆلیا.
٣-چەرەسات:بەتایبەتی :بادەم ،فولی سودانی و گوێز خواردنی پەنجا گرام ڕۆژانە لەم چەرەساتانە دەبێتە هۆی كەم بوونەوەی چەوری خراپ لەخوێندا جگە لەوە ئەم چەرەساتانە سوودی تریشیان بۆ دڵ هەیە
٤-هەندێ ماددەی تر هەن كەپێیان دەوترێ ستیرۆل یان ستانۆڵی ڕووەكی ئەمانە لە توێكڵی گەنم ،،كەپك ،قەرەخەرمان دا هەن. و هەندێك كارگەیش ئێستا دەیكاتە هەندێ خواردنەوە هەروەها وەك دەرمانی مقەویش هەن خواردنی یەك دووگرام لێیان ڕۆژانە چەوری خراپی ناوخوێن كەم دەكاتەوە
٥-ماسی چەور:دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا سری كەمادەیەكە چەوری خراپ كەم دەكاتەوەو چەوری باش زیاد دەكات جگە لەوەی دەبێتە هۆی ئەوەی كەمتر خواردنی گۆشتی سوور بخۆی ،خواردنی ماسی دوو تا سێ جار لەهەفتەیەك بەسە بۆ ئەوەی سوودەكەیت دەست بكەوێت
سەرچاوە
Harvard medical school