بۆ ئەوەی توشی برینی کەدە نەبیت؟ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 17 يوليو 2018

بۆ ئەوەی توشی برینی کەدە نەبیت؟

بۆئه‌وه‌ی‌ توشی برینی گه‌ده‌ نه‌بیت

نه‌خۆشی برینی گه‌ده جۆرە نەخۆشییەکە کە‌به‌هۆی جۆرێكی به‌كتریای ناسراو به‌ "هیلیكوباكتر بیلوری" توشی مرۆڤ ده‌بێت، زۆربه‌ی جار  به‌هۆی خواردنی خۆراكه‌وه‌ تووشی مرۆڤ ده‌بێت، له‌گه‌ل هۆكاری پالَه‌په‌ستۆی ده‌روونی و هه‌ڵچوون.

پاڵه‌په‌ستۆی ده‌روونی كۆئه‌ندامی به‌رگری لاواز ده‌كات، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی گه‌شه‌ی ئه‌وجۆره‌ به‌كتریایانه‌ ده‌دات كه‌هۆكاری سه‌ره‌كی توشكردنی مرۆڤن به‌مه‌ترسی برینی گه‌ده‌و‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاد ده‌ردانی ترشی "هیدرو كلۆریك"ی به‌رپرس له‌ تووشبوون به‌هه‌وكردن، دواتریش مه‌ترسی برینی گه‌ده‌ی به‌دواوه‌ دێت.

خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ به‌ ڕادده‌یه‌كی زۆر و خواردنی خۆراكی ترش و تونن له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی و مانه‌وه‌ به‌ برسێتی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ چه‌ند هۆكارێكی دیكه‌ی‌ دروستبوونی برینی گه‌ده‌ن.