شیکاری میز / Blood in urine
بینینی خوێن لە میزدا لەوانەیە مەترسی زۆری هەبێت ، وەپێویستە ئەم حاڵەتە لەلایەن پزیشکەوە بپشکنرێت لە ڕووی پزیشکییەوە هەبوونی خوێن لەمیزدا بە ( hematuria ) ناودەبرێت .
هەندێک جار بڕێکی کەم خوێن لە میزدا دەبێت کەناتوانرێت بەچاو ببینرێت تەنیا لەڕێگەی شیکاری میزەکەوە لە تاقیگەدا دەتوانرێت ببینرێت ئەوا بە ( microscpic ) یان ( non_ visible ) ناودەبرێت ، کەئەمەش دووبارە پێویستی بە پشکنینی پزیشکە ، چونکە کەسێکی تەندروست پێویست هیچ بڕێکی خوێنی تێیدا نەدۆزرێتەوە .
ئەم خوێنەش لەوانەیە لەچەند شوێنێکەوە بێت کەمیزەکەی پێیدا دەڕوات وەک میزەڕۆ و گورچیلە و میزڵدان ، کەئەمەش لەئەنجامی هەوکردن یاخود هەبوونی ماددە کریستاڵیەکان .
هەندێک لە هۆکارەکانی بونی خوێن لە میزدا //
ـ هەوکردنی میزڵدان / ئەمەش کەئازارێکی توند دروست دەکات لە کاتی میزکردندا .
ـ هەوکردنی گورچیلە / کەلەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و وەبوونی ئازار لەلایەکی سک .
ـ بەردی گورچیلە / ئەم جۆرە ئازارێکی کەمتری دەبێت و لەوانەیە ببێتە هۆی لەکارخستنی یەکێ لەوبۆریانەی کە لەگورچیلەکانەوە دەردەچێت وەئازارێکی سکی توند دروست دەکات .
ـ هەڵئاوسانی بۆری میز / ئەمەش هەوکردنی بۆرییەکانی میزەڕۆیە کەلەم نەخۆشیانەوە دروست دەبێت کەلەڕێگەی سێکسەوە بڵاو دەبنەوە ( sti ) وەک ( chlamydia ) .
ـ گەورە بوونی لیکە ڕژێنی پڕۆستات / کەئەمەش بەزۆری لای بەتەمەنەکان باوە کە کێشە لەکاتی میزکردن دروست دەکات .
ـ شێرپەنجەی میزڵدان / ئەمەش وەک باوە وادەکات زیاتر لەکەسێکی ئاسایی میزبکات ئازار لەکاتی میزکردن دروست دەکات .
ـ شێرپەنجەی گورچیلە / ئەمەش لەکەسانی بەتەمەندا باوە کە دەبێتە هۆی ئازاری بەردەوام لە خواروی پەراسوەکان و دروستبوونی گرێ لە سکدا .
ـ شێرپەنجەی پڕۆستات / ئەمەش بەهەمان شێوە دەبێتە هۆی کێشە لەکاتی میزکرد و کێشە لە بەتاڵ بوونی میزڵدان دروست دەکات .
٭ بینینی خوێن لەنێو میزدا لەلایەن ئافرەتان لەکاتی سوڕی مانگانەدا شتێکی ئاساییە دەکرێ هیچ پەیوەندی بەم حاڵەتانەی سەرەوە نەبێت .
چارەسەری ئەم حاڵەتەش لەسەر ئەم هۆکارە وەستاوە کە بۆتە هۆی توشبوونی کەسەکە بە ( hematuria ) هەندێ جار دژە زیندەی بۆ پاککردنەوەی ( uti ) وەهەندێ جاریش بەلابردنی بەردی گورچیلە ئەگەر ئەمە هۆکاری بوو لەهەندێ حاڵەتیشدا چارەسەری نییە یان ئەستەمە وەک شێرپەنجەییەکان .
سەرچاوە
پەیجی پزیشکی مایکرۆبایۆلۆجی