بەرزی چەوری - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 23 يوليو 2018

بەرزی چەوری

Hyperlipidema....

بەرزی چەوری خوێن....

ئامادەکردنی// شاڵاو قەڵادزەیی

بریتی یە لە بەرزبوونەوەی تێکرای کۆلیسترۆڵ یان ترایگلیسیراید لە خوێن دا....

*هۆکارەکانی....

جگەرە کێشان.
بەرزە پەستانی خوێن.
نەخۆشیەکانی دڵ و گورچیلە.
کێشە لە غوددەی دەرەقی.
هۆکاری تەمەن و بۆ ماوەیی.

*نیشانەکانی//

نیشانەیەکی ئەوتۆی نی یە بەڵام لە کاتی بەرز بوونەوەی چەوری خوێن کۆمەڵێک شت روو ئەدات وەکو بەرز بوونەوەی زەخت یان نەخۆشیەکانی دڵ یان هەست کردن بە ئێشانی  پاشە سەر بۆیە تا بە شێوەیەکی رۆتینی لە تاقیگەدا پشکنینی خوێن نەکرێت دەرناکەوێت، بۆیە لەسەر هەموو تەمەن 20 ساڵ بەرەو سەرەوە و ئەوانەی جگەرە و نێرگەلە دەکێشن پێویستە بە سێ مانگ جارێک پشکنینی خوێن بۆ چەوری بکەن.

*دەست نیشان کردن.....

تەنها بە پشکنینی خوێن چەوری خوێن دیاری دەکرێت کە ئەمانەی خوارەوەن....

Total Cholesterol
ئەمە بە چەوری ناو خوێن یان چەوریە خەتەرەکە ناسراوە ئەگەر رێژەکەی لە 200 mg/dl زیاتر بوو ئاماژەیە بۆ چەوری بەرز.

HDL

ئەمە جۆرێکە لە چەوری کۆلیسترۆل کە بە چەوری سوودبەخش ناسراوە.

LDL

ئەمەشیان جۆرێکە لە چەوری کۆلیسترۆل کە بە چەوری زیانبەخش ناسراوە.

Triglyceride

چەوری سیانی کە بە چەوری سەر جگەر ناسراوە، کە زۆرێک لە خەڵکی ئەم جۆرە چەوریەی بەرزە، پێویستە ئەم چەوریە زیاتر نەبێت لە 200 mg/dl .

کاتێک پشکنینی چەوریەکان دەکرێت لە تاقیگەدا پێویستە لەسەر نەخۆش 8 کاتژمێر هیچ شتێک نەخوات ئینجا پشکنینی چەوری خوێن بکات.

*ئاڵۆزیەکانی چەوری بەرزی خوێن.....

دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی دڵ و نۆرە دڵی و جەڵدەی مێشک و گیرانی دەمار و مولولەکانی خوێن.

*چارەسەری......

گۆران له شێواز و ستایلی ژیان وەکو وەرزش کردنی ڕۆژانە و خواردنی سەوزە و میوە وە خۆپاراستن لەو خواردنانەی چەوری زۆری تێدایە وەکو گۆشتی سوور و پەنیر و ماست و نان، واز هێنان لە جگەرە و نێرگەلە کێشان و دوورکەوتنەوە لە گشت خواردنەوە کحولیەکان وەکو بیپسی و مەی و بیرە.

چارەسەری دەرمانی..... Pharmacotherapy :

بەکارهێنانی حەبی Omega 3 بۆ ماوەیەک گەر ڕێژەی چەوری TG لە نێوان 200 بۆ 300 ملگم/دسلیتر بوو بەڵام ئەگەر ڕێژەکەی زیاتر بوو لەمە پێویستە حەبی Avarostatin یان دەرمانەکانی Fibrate بەکاربهێنێت یان Lopid 600 بۆ ماوەیەک بەکار بهێنێت تا ئەو کاتەی چەوری کەم دەبێتەوە.

Rx

Avarostatin tab 1x1

Omega 3 tab 1x1

Lopid 600 tab 1x1

تەندرووست بن.....

لە دوعای خێر بێ بەشمان مەکەن......

ئامادەکردنی// شاڵاو قەڵادزەیی