ڕێنمایی - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 23 يوليو 2018

ڕێنمایی

هــەنــدێ ڕێنــمایی بەسوود دەربــارەی هــەندێ نــەخــۆشـــی 💊 * ئەوکەسانەی بەرد یان ڕملی گورچیلەیان هەیە ئاوو زۆر بخۆنەوە . 💉 * ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە وەرزش و جووڵە زۆر بکەن . 💊 * ئەوانەی پەستان ( زەختی خوێنیان ) بەرزە سوێری کەم بخۆن . 💉 * ئەوانەی خەمۆکیان هەیە ، با تێکەڵاوی خەڵکی بکەن و گۆشەگیر نەبن ، چاکتر وایە خۆیان بە کارێکیشەوە سەرقاڵ بکەن . 💊 * ئەوانەی قورحەی مەعیدە یان 12 گرێیان هەیە ، خواردنی سورەوە کراو ، جگەرە ، ژەمی قورس و چا زۆر نەخۆن باشە . 💉 * ئەوانەی ئازاری مل یان پشت ( فقرات ) یان هەیە هەمیشە هەوڵ بدەن بەشێوەیەک دابنیشن یان بوەستن یان بخەون کە بڕبڕەی پشتیان ڕێک بێ ، وە بۆ ماوەیەکی زۆر بەدیار مۆبایل ، کۆمپیوتەر یان تەلەفزیۆن نەمێنیتەوە و ناو بەناو پشوو وەربگرن ..