زیانەکانی پۆدرە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 24 يوليو 2018

زیانەکانی پۆدرە

💊سوود و زیانەکانی پۆدرە بۆ سەر تەندروستی منداڵان بزانن

🎈پۆدرەی منداڵان کە لەماددەی "تالک"ی ھاڕاو پێکھاتووە بەزیادکردنی بۆن لەبازاڕەکان دەفرۆشرێت، دایکان ھەر لەکۆنەوە ئەو ماددە ھاڕاوەیان بۆ پێستی منداڵان بەکارھێناوە بەمەبەستی ھەڵمژینی شێداری و بۆنخۆشکردنی لەشی منداڵان.

🎈ھەرچەندە لێکۆڵینەوەکان بەتەواوی زیانەکانی پۆدرەیان یەکلای نەکردووەتەوە بەڵام بەشێوەیەکی سەرەتایی پێیان وایە چەند سوود و زیانانێکی ھەیە، بۆیە لێرەدا چەند ڕاستییەک دەربارەی پۆدرەی منداڵان بزانن:

*🎈بەپێی نوێترین لێکۆڵینەوە، بەکارھێنانی پۆدرە بەڕێژەیەکی زۆر بۆ کۆرپەلەی کچ، لەداھاتوودا تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی ھێلکەدانیان دەکات.

*🎈بەکارھێنانی پۆدرە بۆ ئەندامی زاوزێی کۆرپەلەی کچان و کوڕان، زیان بە کۆئەندامی زاوزێ دەگەیەنێت.

*🎈🎈بۆ کەم کردنەوەی زیانەکانی پێویستە دایکان یەکەمجار پۆدرەکە بخەنە سەر دەستیان پاشان بیخەنە سەر لەشی منداڵان بۆ ھۆی ئەوەی وردە ھاڕاوەکە دەچێتە ناو کۆئەندامی ھەناسە و زیانی پێدەگەیەنێت.

*لەبری پۆدرە دەتوانن ڕۆنی تایبەتی کە لەدەرمانخانەکان دەست دەکەوێت بەکاریبھێنن.

*وا باشترە ڕۆژانە ئەو پێکھاتەیە بەکارنەھێنرێت، لەگەڵ ئەوەیشدا پێستی منداڵەکانتان وشک بکەنەوە، ئینجا پۆدرەکە بەکاربھێنن.