--- سه‌رئێشه‌ی سترێس یان سه‌رئێشه‌ی دڵه‌ڕاوکێ :
--- نیشانه‌کانی و جۆره‌کانی و هۆکاره‌کانی :
--- شێوازه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی :
&&& به‌شی دووه‌م :
ــــ هۆکاره‌کانی سه‌رئێشه‌ی سترێس یان سه‌رئێشه‌ی دڵه‌ڕاوکێ :
--- تا ئێستا هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رئێشه‌ی قه‌له‌قی به وردی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام زۆربه‌ی پزیشکان ده‌ی گه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕه‌قبوون و ته‌شنج کردنی ماسوولکه‌کانی سه‌ر یان نێوچه‌وان یان مل
&&& هۆکاره‌کانی ورژاندنی سه‌رئێشه‌ی قه‌له‌قی :
ـــ دڵه‌ڕۆکی و سترێسی یان فشاری ده‌روونی یان جه‌سته‌یی
ـــ هیلاکی و ماندوو بوونی زۆر ۰
ـــ نووستن له شوێنکی سارد یان له جێگای نه‌شیاو وه‌ک ناو ئوتۆمبیل یان سه‌ر کورسی ۰
ـــ شێوازی هه‌ڵه‌ی ناته‌ندروستی دانیشتن یان وه‌ستان به پێوه ۰
ـــ خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر چا و قاوه ۰
ـــ برسیه‌تی یان نه‌خواردنی ژه‌مێک له کاتی خۆی دا ۰
ـــ وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش و نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو و شله‌مه‌نی ۰
ـــ کێشه‌ی ده‌روونی وه‌ک خه‌مۆکی یان سۆزداری ۰
ـــ که‌م خه‌ویی و شه‌ونخوونی ۰
ـــ زۆر به‌کارهێنانی مۆبایڵ و لابتۆپ و ئایپاد ۰
ـــ به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمانی وه‌ک ده‌رمانی دژی ترشه‌ڵۆکی گه‌دده ، ده‌رمانی پاش زه‌رعی گورچیله یان مۆخی ئێسک ۰
ـــ ددان جیڕکردنه‌وه و ئازاری ددان ۰
&&&& هۆکاره‌کانی زیاد بوونی فشار و سترێسی ده‌روونی :
--- کێشه‌ی ناو ماڵ له‌گه‌ڵ خێزان یان هاوسه‌ر ۰
--- له دایک بوونی مناڵێکی تازه ۰
--- له ده‌ست دانی ئیش یان ته‌واو بوونی گرێبه‌ست یان ده‌ست پێکردنی کارێکی تازه یا بوونی گیروگرفت له ئیش و کار ۰
--- نه‌بوونی هاوڕی نزیک و متمانه پێکراو ۰
--- سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خوێندن یان پێش تاقیکردنه‌وه‌کان ۰
--- قه‌ڵه‌وی ۰
--- قه‌یرانی ئابووری و سیاسی و یاسایی و دادپه‌روه‌ری و کاره‌ساتی سروشتی ۰
--- پێشپڕکێی وه‌رزشی یان بواره‌کانی تر ۰
--- که‌م خه‌ویی و شه‌ونخوونی ۰
&&& چۆنیه‌تی ده‌ست نیشانکردنی :
---- ده‌ست نیشانکردنی سه‌رئێشه‌ی سترێس به پله‌ی یه‌که‌م پشت ده‌به‌ستێت به نیشانه‌کانی نه‌خۆشه‌که و مێژووی نه‌خۆشه‌که و فه‌حسکردنی نه‌خۆشه‌که له لایه‌ن پزیشکی پسپۆڕه‌وه به‌ڵام ڕه‌نگه پێویست به ئه‌نجام دانی کۆمه‌ڵێک فه‌حسی تر بکات که پزیشک بڕیاڕ ده‌دات له‌وانه :
۱ ــ فه‌حسی خوێن : بۆ هۆرمۆن ، بوونی نه‌خۆشی له بۆری خوێن ، بوونی هه‌وکردن له په‌رده‌ی ده‌وری مێشک ( التهاب السحایا ) یان دڕکه مۆخ ۰
۲ ـــ تیشکی ( MRI ) بۆ مێشک و بۆری وێنه‌کانی ناو سه‌ر ۰
&&& له به‌شی سێه‌م شێوازی چاره‌سه‌رکردن و ڕێنمیایی پزیشکی پشت به خوای گه‌وره بڵاو ده‌که‌مه‌وه
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری