هه‌بوونی خوێن له میزدا مه‌ترسیداره؟
هه‌بوونی خوێن له میزدا باسه بۆ ترساندنی زۆربه‌مان. به‌ڵام هه‌موو كاتێك هه‌بوونی خوێن له میزدا مه‌ترسیدار نییه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌نده‌ش ساده نییه به‌بێ پشكنینی پزیشكی پشتگوێی بخه‌ی.
خوێن له میزدا به دوو ئاستی جیاواز ده‌بێ:
1-ئه‌وه‌ی به چاو ده‌بینرێ:
له‌وانه‌یه ره‌نگی میزه‌كه په‌مه‌یی، سوور یان وه‌كوو ره‌نگی كۆلا بێت، هه‌موویشی به‌هۆی هه‌بوونی خڕۆكه سووره‌كانی خوێنه تێیدا. زۆربه‌ی كات گۆڕانی ره‌نگه‌كه تاقه نیشانه‌یه و كه‌سه‌كه هه‌ست به هیچ گرفتێكی دیكه‌ی وه‌ك ئازار ناكات.
2-ئه‌وه‌ی به میكرۆسكۆپ ده‌بینرێ:
له‌م باره‌دا گۆڕانی ره‌نگی میزه‌كه به چاو نابیندرێ، كه‌چی كه به میكرۆسكۆپ سه‌یری ده‌كرێ، خڕؤكه‌ی سووری خوێن ده‌بینرێ تێیدا.
هۆكاره‌كانی هه‌بوونی خوێن له میز زۆرن، له‌وانه:
1-سووڕی مانگانه
2-سێكسی توندوتیژ
3-هه‌وكردنی كه‌ناڵه‌كانی میز و گورچیله
4-برینداربوون یان هه‌ڵاوسانی گورچیله و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆئه‌ندامی میزاوزێ.
5-كڵۆبوونی خوێن
6-نه‌خۆشییه‌كانی خڕۆكه سووره‌كانی خوێن
7-گه‌وره‌بوونی پرۆستات
8-هه‌ندیك ده‌رمان
ده‌ستنیشانكردنی:
نموونه‌یه‌ك له میزی كه‌سه‌كه وه‌رده‌گیرێ و له تاقیگه‌دا ته‌ماشا ده‌كرێ. به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی تاقیگه، پزیشك داوای پشكنینی دیكه ده‌كات، له‌وانه پشكنینی خوێن، وه‌رگرتنی نموونه‌ی شانه‌كانی كۆئه‌ندامی میز، ناوبینی (نازوور)ی میزڵدان یان وێنه‌گرتنی پزیشكیی گورچیله‌كان.
چاره‌سه‌ر:
چاره‌سه‌ر به گوێره‌ی هۆكاره‌كه ده‌گۆڕێ. ئه‌گه‌ر هۆكاره‌ك ساده‌بێ، ئه‌وه هیچ چاره‌سه‌ری ناوێ. ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میز بێت، ئه‌وه به پێدانی ده‌رمانی دژه زینده چاره‌سه‌ر ده‌كرێ. باشتره دوای شه‌ش هه‌فته دووباره پشكنین بۆ میزه‌كه بكرێته‌وه و بزانرێ ئایا خوێنی تێدا ماوه؟